دوو تۆمەتی ترامپ ڕەتکرایەوە

دادوەرێک لە ویلایەتی جۆرجیای ئەمەریکا دوو تۆمەتی تاوانی لە دۆسیەی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2020 لە دژی دۆناڵد ترامپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا ڕەتکردەوە.
بڕیارەکە پەیوەندی بەو تۆمەتانەوە هەیە کە ترامپ و هاوپەیمانەکانی لیستی هەڵبژاردنی ساختەی سەرۆکایەتییان کۆکردۆتەوە و سکاڵای مەدەنییان تۆمارکردووە بۆ چەواشەکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کە بانگەشەی درۆی لەخۆگرتبوو.
لای خۆیەوە دادوەر سکۆت مەکافی، بۆی دەرکەوت کە داواکاری گشتیی ویلایەتەکە دەسەڵاتی هێنانەدی ئەو تۆمەتانەیان نییە کە پەیوەندییان بە تۆمارکردنی بەڵگەنامەی ساختەوە هەیە لە دادگای فیدراڵی. هەروەها دادوەر ڕێگەی بە بەردەوامبوونی درێژەی دۆسیەکانی دیکە دا، لەنێویاندا هەشت تۆمەت لەسەر ترامپ.
ئەم بڕیارە بەو مانایەیە کە لە کۆی 13 تۆمەتی تاوان کە لە تۆمەتی تۆمەتبارکردنەکەی پار خرابوویە پاڵی، پێنج تۆمەت هەڵوەشێنراوەتەوە. هەروەها دادوەر ماکافی لە مانگی ئازاردا شەش تۆمەتی دیکەی ڕەتکردەوە، کە سێ تۆمەتیان لەسەر ترەمپ بوو.
لە بڕیارێکی جیادا، مەکافی تۆمەتی سەرەکی لە دۆسیەکەدا پشتڕاستکردەوە، کە هەراسان کردن بووە، لە دژ هەموو تۆمەتەکان کە خراوەتە پاڵی.
ستیڤ سادۆ، پارێزەری ترامپ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، بڕیارەکە دەریدەخات، ترامپ و تیمە یاساییەکەی "جارێکی دیکە سەرکەوتن".