هەزاران ئیسرائیلی دژی حکوومەتەکەی ناتانیاهۆ خۆپیشاندانیان کرد

هەزاران ئیسرائیلی ڕژانە سەر شەقامەکانی تەلئەڤیڤ، ناوەندی بازرگانیی ئیسرائیل، بۆ فشارخستنە سەر ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە کە دەیان بارمتە ئازاد دەکات.
تەلئەڤیڤ، لە یەکەم ڕۆژەکانی شەڕەوە هەفتانە خۆپیشاندانی تێدا دەکرێت؛ ئەم خۆپیشاندانانەش دژی حکوومەتی ئیسرائیلە، بە تایبەت کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا سوپای ئیسرائیل تەرمی شەش بارمتەی لە تونێلێکی باشووری کەرتی غەززە ڕاگەیاند.
ناتانیاهۆ، سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماسی بە بەرپرسیار زانی لە ڕەتکردنەوەی مەرجەکانی ئاگربەست و ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی بارمتەکان. هاوکات نەیارانی ناتانیاهوو داوایان لێ کرد سازشێک بکات کە گەرەنتی گەڕانەوەی 97 بارمتە بکات کە هێشتا لە غەززە دەستبەسەرن. بە گوێرەی ڕاگەیاندنی سوپای ئیسرائیل تاوەکوو ئێستە 33 بارمتە کوژراون.
لیۆر ئەشکینازی، ئەکتەری ناوداری ئەمەریکی لە تەلئەڤیڤ لە وتارێکدا بۆ خۆپیشاندەران ڕایگەیاند "هیچ ڕزگاربوونێک نابێت ئەگەر حکوومەت ڕێگە نەدات بە ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان بۆ بکوژان و دەستدرێژیکاران بۆ ڕەچاوکردنی پەیوەندیدار بە هاوپەیمانی حکوومەتەوە".
ئەشکینازی، سەرکردەکانی بە پشتگوێخستنی گەلی ئیسرائیل تاوانبار کرد.
ئێلی ئێلباگ، باوکی بارمتە، وتارێکی ئاراستەی لاریی کچی، کە یەکێکە لە بارمتەکان، کرد و گوتی: ساڵێکە دوایین جار ماچم کردیت، ساڵێکە دوایین جار لەگەڵت پێکەنینم. بۆیە بەردەوام دەبین لە شەڕکردن بۆ ئەوەی هەمووتان بگەڕێنینەوە ماڵەوە.
خۆپێشاندانەکە لە کاتێکدا ڕێکخرابوو هێرشە سنووربەزێنەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵلای لوبنان پەرەی سەندووە.