کونسوڵی گشتی فەرەنسا: لە بواری  کشتوکاڵدا پەرە بە گوندەکانی کوردستان دەدەین

یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان
یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان

کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: لە بواری  کشتوکاڵدا پەرە بە گوندەکانی کوردستان دەدەن، سەرباری هەموو ئەو کۆمپانیا فەرەنسیانەی لە هەرێمی کوردستاندا کار دەکەن و بەرهەمە فەرەنسیەکان دێننە کوردستان.

یان برێم، کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند:  نزیکەی 30 کۆمپانیای فەرەنسی پەیوەندیی بازرگانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە و لە بوارە جیاوازەکاندا کار دەکەن، یان برێم ڕاشیگەیاند:  پرۆژەیان بۆ پەرەپێدانی گوندەکانی کوردستان هەیە و  کاری لەسەر دەکەن.

یان برێم گوتی:  نزیکەی 30 کۆمپانیای فەرەنسیمان هەیە کار لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەن،  هەندێکیان بەرهەمە فەرەنسییەکان دێننە هەرێمی کوردستان، لەوانەش، ئۆتۆمبێل و جلو بەرگ و  بابەتی جوانکاریی ئافرەتان، هاوکات کۆمپانیامان هەیە لە بواری پیشەسازیدا کاردەکەن، هەشیانە لەبواری کشتوکاڵدا کار دەکەن، دەشڵێت: دەمانەوێت کار بۆ پەرەپێدانی گوندەکانی کوردستان بکەین لەڕووی کشتوکاڵییەوە، ئەمە پرۆژەیە و کاری لەسەر دەکەین.

ئەمڕۆ دووشەممە، 23-09-2024، یەکەمین کۆڕبەندی ئابووریی فەرەنسا-کوردستان، بە هاوئاهەنگیی لە نێوان دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بزووتنەوەی ئابووریی فەرەنسا، لە پاریس بەڕێوە دەچێت.

Fly Erbil Advertisment