نێچيرڤان بارزانى ستايشى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران ده‌كات

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/9/23 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له سۆران له‌گه‌ڵ هه‌ڵگورد شێخ نه‌جيب سه‌رپه‌رشتيارى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران و به‌رپرسانى يه‌كه كارگێڕييه‌كانى سۆران، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخى كارگێڕى و خزمه‌تگوزارى له سنوورى ئيدارهكه و گرنگيى پێگه‌ى جوگرافيى سۆران و ده‌روازه سنوورييه‌كانى، به‌تايبه‌تى له‌ڕووى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چالاكیی ئابوورى و گهشتياريیهوه، تاوتوێ كرا، پوختهيهكیش ده‌رباره‌ى پێدوايستييه‌كانى ناوچه‌كه له بواره جياجیاکاندا، خرايه ڕوو.
نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ئاماژه‌دان به زه‌مينه و دهرفهتهكانى گه‌شه‌پێدان و پێشخستنى زياترى ناوچه‌كه له چه‌ندين بواری جیادا، ده‌ستخۆشی له به‌ڕێزان سه‌رپه‌رشتيار و به‌رپرسانى يه‌كه كارگێڕييه‌كانى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران كرد بۆ ئه‌و كار و خزمه‌ته‌ى کە پێشكه‌شيان كردووه، هه‌روه‌ها په‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌سه‌ندنى ناوچه‌كه‌ى، به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تيشك خرايه سه‌ر پلان و به‌رنامه‌ى داهاتووى كار و پرۆژه‌كان له ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنيهتيى چاره‌سه‌ركردنى گرفت و كه‌موكووڕييه‌كان و فهراههمكردنى پێداويستييهكان، بيروڕا ئاڵوگۆڕ كران. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ ئيداره‌ى سۆران بە مەبەستی باشتر خزمه‌تكردنى ناوچه‌كه، دووپات كرده‌وه.
بانگه‌شه‌ى چاوه‌ڕوانكراوى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌كارييه‌كان بۆ پرۆسه‌ى ده‌نگدان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تێیدا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه له گرنگيى هه‌ڵبژاردن و كاركردن بۆ سه‌رخستنى، داواى له هه‌موو لايه‌ك كرد كه بانگهشهيهكى شارستانى و ئارام به‌ڕێوه ببرێت.
چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ست به دۆخى گشتيى سنوورى ناوچه‌ى سۆرانه‌وه، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.