وردەکاریی بریندارکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن پاسەوانەکانی شاڵاو کۆسرەت ڕەسووڵەوە

هەولێر
هەولێر

پاسەوانەکانی شاڵاو کۆسرەت ڕەسووڵ، لە مزگەوتێکی شاری هەولێر، تەقەیان لە چەند هاووڵاتییەک کرد و یەکێکیان بریندار کرد.

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێر بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، 30-09-2024، شاڵاو کۆسرەت ڕەسووڵ، چووەتە پرسەی توفیق حەمەد ئەمین مەنتک، مزگەوتی ڕه‌شاد موفتی‌ له‌ هه‌ولێر، داوتر لەگەڵ کەسوکارەکەی بووەتە دەمەقاڵێیان و پاسەوانەکانی تەقەیان لێ کردوون".

بە گوێرەی هەمان سەرچاوەی کوردستان24، لە ئەنجامی تەقەی پاسەوانەکانی شاڵاو کۆسرەت ڕەسووڵ، هاووڵاتییەک بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەیەکی هەولێر گوزراوەتەوە.

ئاسایشی هەوڵیر دووپاتیشی کردەوە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە و دواتر ئەنجامەکەی بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنن.

 

Fly Erbil Advertisment