پێنتاگۆن بۆ کوردستان24: توانایهكی بههێزی بهرگریی ئاسمانیمان له عێراق ههیه

K24 – واشنتن:
وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لە کاتی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئەوان هیچ مووشەکێکیان لە ئاسمانی عێراقەوە نەخستووەتە خوارەوە.
پێنجشەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2024، وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا "پێنتاگۆن"، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنتن، لەبارەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل وەڵامی عیسا حەسەن، پەیامنێری کوردستان24ـی دایەوە.
سابرینا سینگ، جێگری گوتەبێژی پێتاگۆن ڕایگەیاند، توانای بەرگری ئاسمانیی بەهێزیان لە عێراق هەیەدا، بەڵام لە کاتی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئەوان هیچ مووشەکێکیان لە ئاسمانی عێراقەوە نەخستووەتە خوارەوە.
جێگری گوتەبێژی پێتاگۆن ئاماژەی بەوەدا، ئێران لە هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل شکستی هێنا، لەگەڵ ئەوەشدا ئیسرائیل مافی خۆیەتی وەڵامی ئەم هێرشانە بداتەوە.
شەوی سێشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئێران لە دژی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی حەماس و حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان، سەدەها مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە هێرشەکە زیاتر لە 400 مووشەک ئاراستەکراون، بەڵام سوپای ئیسرائیل دەڵێت: نزیکەی 280 مووشەک بوون.