خوێندنی باڵا 100 ملیۆن دینار بۆ توێژینەوەی زانستی تەرخان دەكات

ئاستی توێژینەوە لە زانکۆکان وەک پێویست نییە

K24 - ھەولێر

یوسف گۆران، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕی 100 ملیۆن دینارمان بۆ برەودان بە توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان تەرخان کردووە.

گوتیشی، ئاستی توێژینەوە لە زانکۆکان وەک پێویست نییە، بۆیە وەزارەتی خوێندنی باڵا کار بۆ بەرەو پێشبردنی توێژینەوە لە هەرێمی کوردستان دەکات.

Fly Erbil Advertisment