یەكەم گەشتی نێودەوڵەتی لە فڕۆكەخانەی نێوده‌وڵه‌تی ھەولێرەوە ئەنجامدەدرێت

156 عه‌مره‌كار ده‌چنه‌ سعوودیه‌

K24 - هه‌ولێر:

بڕیارە ئەمڕۆ لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هه‌ولێر، یەكەم گەشتی نێودەوڵەتی بۆ گواستنه‌وه‌ی عەمرەكاران بۆ سعوودیە ئەنجام بدرێت، ئەوەش دوای ئەوەی كە ماوەیەك لەمەوبەر بە بڕیاری دەستەی فرۆكەوانەی عێراق تەنیا گەشتەكانی سعوودیە بەرووی فرۆكەخانەكانی ھەولێر و سلێمانیدا كرانەوەو دوێنێش یەكەم گەشت لە سلێمانییەوە بۆ سعوودیە ئەنجامدراو كاروانێكی 160 كه‌سی عەمرەكارانی گەیاندە ئەو وڵاتە.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، له‌ گه‌شته‌كه‌ی ئه‌مرۆدا 156 عه‌مره‌كار ده‌چنه‌ وڵاتی سعوودیه‌.

دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم و رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، بەغدا له‌ رۆژی 29/9/2018 وەك تۆڵە سەندنەوەیەك گەمارۆی ئاسمانیی خستە سەر ھەرێمی كوردستان و فرۆكەخانەكانی بەرووی گەشتی نێودەوڵەتیدا داخست. رۆژی 26/2/2018 تا كۆتایی مانگی ئایار درێژكرایه‌وه‌، بەڵام سێشەممەی رابردوو حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق بەڵێنیدا بەر لە نەورۆز فڕۆكەخانەكان بە تەواوی بكرێنەوە.

Fly Erbil Advertisment