ته‌رمی میری ئێزدییان به خاك ده‌سپێردرێ
ئێزدییه‌كان دوا ماڵئاوایی له میره‌كه‌یان ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5/2/2019 ته‌رمی میر ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان، له زێدی خۆی له قه‌زای شێخان له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا به‌خاك ده‌سپێردرێ.
رۆژی دووشه‌ممه 4/2/2019 ته‌رمی میر ته‌حسین به‌گ، به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له ئه‌ڵمانیاوه گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی رێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت و فه‌رمی بۆ پێشوازیكردن له ته‌رمی میری ئێزدییان سازكرا و هه‌مان رۆژ به‌ره‌و شارۆچكه‌ی شێخان به رێكرا.
ئێزدییه‌كانی كوردستان و چه‌ندین وڵاتی جیهان بۆ دوا ماڵئاوایی له میره كۆچكردووهكهیان له قه‌زای شێخان به‌شدارییان له ماته‌می كۆچی میردا كرد و ته‌رمه‌كه‌یان به‌ناو كووچه و كۆڵانه‌كاندا له‌سه‌ر شان گه‌یانده‌وه كۆشكی میر كه بڕیاره له باخچه‌كه‌یدا به خاك بسپێردرێ.
ئه‌نجوومه‌نی رۆحانی ئێزدییه‌كانیش رایانگه‌یاندووه، ماوه‌ی حه‌وت رۆژ پرسه بۆ میر ته‌حسین به‌گ داده‌نرێت.
میری ئێزدییان رۆژی 28/1/2019 له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هانۆڤه‌ری وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
میر تەحسین کۆڕی سەعید بەگ کوڕی عەلی بەگ کوڕی حسین بەگ.
دایکی: خۆخێ کچی نایف بەگ کوڕی حەسەن بەگ کوڕی حسێن بەگ.
میر تەحسین لە 15 مانگی ئابی ساڵی 1933 لە باعەدرێی سەر بە قەزای شێخان لە دایکبووە.
لە کوتایی مانگی تەمووزی ساڵی 1944 لە تەمەنی 11 ساڵیدا بووه به میری ئێزیدیان وەکو جێگرەوەی باوکی و مەیان خاتوونی دایکی وەصی لەسەری وەصی بوو هەتا گەییشتووە تەمەنی بلۆغ.
میر تەحسین سێ جار ژیانی هاوسەرگەری پێکهێناوە و ئەم منداڵانەی خوارەوە هەیە:
کوڕەکان (زیاد، سەعید، مەروان، سەربەست، حازم. فەرهاد، سەرهات، عیصمەت)
کچەکان (هەدیە، نەفیە، نەسرین)
قوناغەکانی ژیانی:
- لە نیسانی 1959 لە کاتی بزاڤی شەواف زیندانیی کراوە
- لە سەرەتای 1960 هەتا تەمووزی 1961 بۆ عه‌مارە و بەغدا و دیوانیە سەرنه‌گووم کراوە
- لە کاتی دەستپێکردنی شۆڕشی ئەیلوول له ساڵی 1961 زیندانیی كراوه و بۆ دادگای عورفی مووسڵ گواستراوه‌ته‌وە.
- لە ساڵی 1970 په‌یوه‌ندی به شۆڕشی ئەیلوول كردووه‌و لە ناوپردان لە نزیک بارەگای بارزانی نەمر نیشتەجێ بوو بوو.
-لە ساڵی 1975 بەرەو بەریتانیا رووشتووە و بۆ 7 ساڵ لە لەندن ماوه‌ته‌وە.
- لە رۆژی 9/ 9/ ساڵی 1981 گەڕاوه‌ته‌وه عێراق.
- هەڕەشەی کوشتنی لەسەربووه‌و دوو جاریش بریندار بووە. یەکەم جار لە 18/2/1992 لە نیوان مووسڵ و شێخان و جاری دووەم لە 22/9/2003 لە نیوان ئەلقۆش و شێخان.
- دیداری لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە پادشا و سەرۆک و سیاسەتمەداری دەوڵەتان هه‌بووه. دیسان پاپی ڤاتیکانی بنینیوە و داکۆکی لە مافەکانی ئێزدییان کردووە.
- سندۆقێکی خێرخوازی بە ناوی خۆی دروستکردووە و داهاتی پەرستگای لالش له‌و سندووقه تەرخانکردووە.
-حەزی لە زانست و خوێندن بوو
-چەندین خەڵات و ریزلینانی نێودەوڵەتی سەبارەت پێکەوەژیان و لێبوردەیی و ئاشتی وەرگرتووە.