ئێران ئەنجامدەرانی ھێرشەكانی سەر جبەخانەكانی حەشد ئاشكرا دەكات

"ئیسرائیل دەیەوێت ئەمەریكا پەلكێشی شەڕێك بكات"

K24 - ھەولێر

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئیران رایگەیاند، دەکرێت دوایین هێرش بۆسەر جبەخانەکانی حەشدی شەعبی لەلایەن ئیسرائیلەوەبێت.

گوتیشی "ئیسرائیل و ناتانیاهو دەخوازن ئەمەریکا پەلکێشی شەڕێکی نەخوازراو بکەن. دەبێت سەرۆک ترەمپ لە هەوڵەکانی ناتانیاهۆ بۆ جەنگێکی نەخوازراو ئاگاداربێت".

زەریف گوتی: "شەرپێفرۆشتنی ئیسرائیل بەرامبەر سووریا و عێراق شاراوە نییە، ئەکادیمیە ئیسرائیل تۆمەتبار بکرێت، شارەزایان وای دەبینن ئیسرائیل لە پشت ئەوەیە، ئیسرائیل و ئەمەریکا دەست لەدەست بەیەکەوە کار دەکەن، سیاسەتەکانی ناتانیاهوش ئەوەیە ئەمەریکا پەلکێشی شەڕێکی بکات، پێموایە دەبێت سەرۆک ترەمپ ئاگادار بێت لەوە و لە هەوڵەکانی بۆ جەنگێکی نەخوازراو، ئەوەی لە عێراق کراوەتە ئامانج بەشێکن لە هیزەکانی عێراق، هیچ پەیوەندییان بەئێرانەوە نییە. پێشموایە عێراق رێکارەكانی خۆی دەگرێتەبەر و خۆشیان بەپرسن لە پاراستنی هێزەکانیان".

ھ.م

Fly Erbil Advertisment