چین زانیاری نوێ له‌باره‌ی ئاماری مردن به كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كات
ھەزار و 290 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرۆنای راگەیاند
.jpg)
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی چین رایانگه‌یاند، هه‌زار و 290 كه‌سی دیكه به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ستدا.
بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدان به‌هۆی ئه‌و په‌تایه لە شاری وۆھانی ئه‌و وڵاته 50% زیادی کرد، له‌كاتێكدا پێشتر حکومەتی چین تەنیا 3 ھەزار و 342 حاڵەتی مردنی راگەیاندبوو. بەڵام دوای نیگەرانیەکانی ئەمه‌ریکا و رەخنەکانی بەرپرسانی ئەمه‌ریکا لە حکومەتی چین و رێکخراوی تەندروستی جیھانی، ئەمڕۆ ھەزار 290 حاڵەتی نوێی مردن لەلایەن حکومەتی ئه‌و وڵاته‌وه راگەیەندرا.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر کۆمسیۆنی تەندروستی نیشتمانی چین ئەو زانیاریانه‌ی ئاشکرا نەکردبوو. بەردەوام ئەمه‌ریکا چینی بە شاردنەوەی راستیەکان تۆمەتبار دەکرد.
H.B