بلینکن: لە لوتکەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا قسەم لەگەڵ هاوتا ڕووسەکەم نەکردووە

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لە میانەی لوتکەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا (EAS) لە لاوس لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ هاوتا ڕووسییەکەی قسەی نەکردووە، بەڵام لە کاتی لوتکەکەدا گوێی لە وتارەکانی گرتووە.

بلینکن گوتی: لەگەڵ لاڤرۆڤ ڕاستەوخۆ قسەم نەکردووە، بەڵام من لە هۆڵەکەدا بووم کاتێک ئەو بەناوی ڕووسیا قسەی دەکرد، ئەویش لە هۆڵەکەدا بوو کاتێک من بەناوی ئەمەریکاوە قسەم دەکرد، ئێمە گوێمان لە یەکتر گرتبوو.

کۆبوونەوەکانی لوتکەی ساڵانەی سەرکردایەتی کۆمەڵەی گەلانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا "ئاسیان" ئەمڕۆ هەینی لە ڤینتیانی پایتەختی لاوس کۆتایی پێهات.

لە لوتکەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا مەکۆیەک دادەنرێت بۆ وتووێژ لە نێوان سەرکردەکانی ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن سەبارەت بە کۆمەڵێک بابەتی ستراتیجی و ئابووریی ئامنجی بەهێزکردنی بیناسازی ئاسایشیی ناوچەکە.

لوتکەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە ساڵی 2005 وەک سەکۆیەک بۆ گفتوگۆی ستراتیجی نێوان سەرکردەکانی وڵاتانی ئاسیا و زەریای هێمن سەبارەت بە پرسە زەقەکانی پەیوەست بە دەستەبەرکردنی ئاسایش و گەشەی ئابووری و بەرزکردنەوەی هاوکارییەکان دامەزراوە.

 
 
Fly Erbil Advertisment