ئەحمەد تورک: ئەگەر ئێستا گەلی کورد نەتوانن یەک بگرن پاشەڕۆژیان لە مەترسیدایە

ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین
ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین

هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر گەلی کورد ئێستا ناتوانن یەک بگرن، پاشەڕۆژی کوردان لە مەترسیدایە، دەشڵێت: پێویستە لە تورکیا ئاشتیی بێتە کایەوە.

شەممە 12ـی تشرینی یەکەمی 2024، هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین ڕایگەیاند، ئەگەر گەلی کورد ئێستا ناتوانن یەک بگرن، پاشەڕۆژی کوردان لە مەترسیدایە، دەشڵێت: پێویستە لە تورکیا ئاشتیی بێتە کایەوە.

پاش ئەوەی پارێزگاری دیاربەکر ڕایگەیاند کۆبوونەوەی دەم پارتی لە 13ـی تشرینی یەکەم قەدەغەکرا، ئەندام و لایەنگرانی دەم پارتی ڕێپێوانێک لەسەر ئەوە لە دیاربەکر ڕێک بخەن.

ئەو ڕێپێوانە کە لەنێو ڕێوشوێنێکی توندی هێزە ئەمنییەکان لە ئۆفیسی دەم پارتیەوە تاکوو سووری ئامەد ڕێکخرا، ئەحمەد تورک و سینان چیفتیورەک، ئایلا ئاکات ئاتا، سەباحەت تونجەل، پەروین بولدان و هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان بەشدارییان تێدا کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا، سینان چیفتیورەک ئاماژەی بە گوتەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردوغان و دەوڵەت باخچەلی کرد و گوتی: ئاشتەوایی لەیەک لاوە نابێت، پێویستە گوێ لە کوردانیش بگرن.

هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین ئەحمەد تورکیش گوتی: ئەگەر لەو دۆخە ئاڵۆزەی ناوچە پێیدا تێپەڕ دەبێت کورد نەتوانێت ببێتە یەک، دوا ڕۆژی ئێمە لە مەترسیدا دەبێت و گوتی: دەبێت ئاشتییەکی سەرتاسەری بلە تورکیا بێتە کایەوە.

دەم پارتی و هاوپەیمانەکانی هەرچەند لە کۆبوونەودەکە قەدەغە کران، بەڵام داوای لە خەڵکی کرد ئامادەی کۆبوونەوەی 13ـی تشرینی یەکەم ببن.

 
Fly Erbil Advertisment