لازارینی: ئۆنروا لە داڕمان نزیک دەبێتەوە

فیلیپ لازارینی، کۆمیساری گشتیی ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA)، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: "ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و ئاڵۆزیی بارودۆخ لە کەرتی غەززە ئاژانسەکە لە داڕمان نزیک دەبێتەوە".
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لازارینی گوتی: "ئەو ڕاستییە ناشارمەوە، ڕەنگە بگەینە ئاستێک کە چیتر نەتوانین کار بکەین".
لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: "ئێمە زۆر نزیکین لە خاڵی داڕمانی ئاژانسەکە".
لازارینی جەختیشی کردەوە: "لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان، ئەگەری زۆرە خەڵکی غەززە ڕووبەڕووی برسێتی و بەدخۆراکی قورس ببنەوە".
کۆمیساری گشتیی UNRWA ئاماژەی بەوەش کرد: "لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023ەوە کەرتی ڕۆژئاوا شاهیدی شەڕێکی بێدەنگ بووە و لە ئەنجامدا زیاتر لە 700 کەس مردوون".
ڕاشیگەیاند: "هەموو وڵاتان دەستی هاوکارییان بۆ دەزگاکە کردووەتەوە جگە لە یەک وڵات".