نووسەر و ڕۆژنامەنووس "ستیڤان شەمزینی" کۆچی دوایی کرد

نووسەر و ڕۆژنامەنووسی کورد، ستیڤان شەمزینی، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشییدا، ئێوارەی پێنجشەممە، لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
ستیڤان شەمزینی، لە ماوەی تەمەنیدا، سەرەڕای ئەو چەرمەسەریانەی ڕووبەڕووی بوونەوە، دەستبەرداری نووسین نەبوو، جگە لە کارە ڕۆژنامەوانییەکانی، چەندان بەرهەمی ئەدەبی، هزری چاپ و بڵاوکردووەتەوە.
بەرهەمە چاپکراوەکانی نووسەر و ڕۆژنامە نووس:
1-دوور و نزیک، پەنچەرەیەک بۆ ڕوانین لە کۆمەڵگەی کوردی
2-کورد و تورک، لە ململانێی مێژووییەوە بۆ بەرژەوەندی هاوبەش
4-بە تیشکی ئەشقت ئەدرەوشێمەوە هەڵبەست
5-فلاشباک، لە دەفتەری بیرەوەریی ڕۆژانە 1997- 2001 ئەزموون
6-دەستنووسێکی کۆنی عیشق هەڵبەست
7-تێڕوانینی سێیەم، ڕەهەندەکانی ژیان و سیاسەت لە جڤاتی کوردیدا
8-وتاری پۆپۆلیستی و خەونی بچووکی ڕۆشنبیرانی کورد
9-گەمەی شەیتان، خوێندنەوەیەکی گەمە سیاسییەکان لە ڕۆژهەڵاتی نێویندا
10-قوتووی عەتار، مشتێک لە خەرواری وتارە ڕۆژنامەوانییەکانم 2004 - 2017، سێ بەرگە
11-تێکشکانی چەپ لە کوردستان، ئەزموونی کۆمۆنیستی کرێکاریی
12-وەرزە سەوزەکانی ئەوین هەڵبەست
13-خوشەویستی لە سەردەمی شێرپەنجەدا، چاپی یەکەم 2019، چاپی دووەم 2021
14-سۆناتاى خۆشەویستی هەڵبەست
15-دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
16-بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە هەڵبەست
17-خەندە گرینۆکەکان و مەراقنامەی پیاوێکی سووریالی دەقی ئەدەبی
18-هستریای وشە و حونجەی بێدەنگی تێکستی ئەدەبی
19-ڕۆڵی گۆران لە نوێکردنەوەی هەڵبەستی کوردیدا
20-تێزەکان لەبارەی کۆمۆنیزمی کرێکارییەوە
21-شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
22-کەناری ئەمبەری ڕاین کۆمەڵە دەق.