ئەحمەد جەربا: پارتی لە هەڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستاندا سەرکەوتنێکی گەورەی به دهست هێناوه

سەرۆکی ڕەوتی غەد لە سووریا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن و سەرکەوتنی پارتی لە سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان دەکات.
ههینی، 25ـی تشرینی یهكهمی 2024، ئەحمەد جەربا، سەرۆکی ڕەوتی غەد لە سووریا لە پۆستێکیدا کە لەسەر پلاتفۆڕمی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن و سەرکەوتنی پارتی لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان و مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان كردووه و لە پیرۆزباییەکەدا هاتووە: "سەرەڕای هێرشەکان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەکیدا، پارتی لەم هەڵبژاردنەدا سەرکەوتنێکی گەورەی به دهست هێناوه، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە خەڵکی کوردستان خەڵکانێکی رەسەنن و متمانەیەکی بەرزیان بە سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان هەیە."
سەرۆکی ڕەوتی غەد لە سووریا هەروەها له پهیامهكهیدا ئاماژهی بهوه كردووه، لە کاتێکدا ناوچەکە بە خوێنرێژی و دۆخێکی شەڕانگێزیدا تێدەپەڕێت، گرنگە خەڵکی کوردستان ڕوویان لە سندووقەکانی دەنگدان کردووە و دوور لە گرژی و ئاڵۆزی، زمانی لۆژیکیان بۆ هەڵبژاردنی لایەنە کاریگەرەکان لە گۆڕەپانی سیاسییدا هەڵبژاردووە.