حکوومەتی تاڵیبان: ئافرەتان نابێت گوێیان لە دەنگی یەکدی بێت

حكوومه‌تی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له هه‌نگاوێكی نوێ‌دا بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونی ئایدۆلۆجی و باوه‌ڕی ئایینی خۆی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و وڵاته، قسه و ئاخاوتنی نێوان ئافره‌تانی قه‌ده‌غه كرد.
سێشه‌ممه، 29ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، خالید حه‌نه‌فی، وه‌زیری "به‌هێزكردنی چاكه و ڕێگریی له خراپه" له حكوومه‌تی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، له په‌یامێكی ده‌نگیدا كۆتوبه‌ندی نوێی خسته سه‌ر ئافره‌تانی ئه‌فغانستان و له بڕیارێكی نوێ‌دا ئاسته‌نگی زیاتری بۆ ئازادییه‌كانیان دروست كرد.
خالید حه‌نه‌فی ڕایگه‌یاندووه "ته‌نانه‌ت ئافره‌ت له كاتی نوێژدا بۆی نییه ده‌نگی به‌رز بكاته‌وه كاتێك ئافره‌تێك به لایدا تێپه‌ڕ ده‌بێت." گوتووشیه‌تی: "ئه‌م بنه‌ما و ڕێكاره نوێیه به شێوه‌ی پله‌به‌ندی جێبه‌جێ ده‌كرێت."
له‌م باره‌وه چالاكوانێك گوتوویه‌تی: "ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به ته‌نیان یانیش خۆیان سه‌رپه‌رشتیی خێزانه‌كانیان ده‌كه‌ن، چۆن ده‌توانن له بازاڕ و دوكانه‌كاندا داوای كه‌لوپه‌ل و نرخی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانیان بكه‌ن، بۆ نموونه چۆن ده‌توانن له نانه‌وخانه‌كاندا داوای ژماره‌ی ئه‌و نانانه بكه‌ن كه ده‌یكڕن؟"
هاوكات ئافره‌تێكی ئه‌فغان ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات، جۆرێكی دیكه له جۆره‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دانی ده‌روونی و دژ به ئافره‌تانی ئه‌فغانی په‌یڕه‌و ده‌كرێت، كه ئه‌وان تا ئه‌وپه‌ڕ له ئازادییه‌كانیان بێبه‌ش كراون."
دووشه‌ممه، 2ـی ئه‌یلوولی 2024، هیبه‌توڵڵا ئاخونزاده، سه‌ركرده‌ی باڵای بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان فه‌رمانی به به‌رپرسانی ئه‌فغانستان كرد "یاسای نوێی ڕه‌وشت كه مافه‌كانی ئافره‌ت دیاریی ده‌كات، جێبه‌جێ بكه‌ن."
یاسای نوێی ڕه‌وشت له 35 بڕگه پێك هاتووه و مانگی ئابی ئه‌م ساڵ ڕاگه‌یه‌ندرا و سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فغانستانی له چوارچێوه‌ی تێگه‌یشتنی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له خۆ گرتووه.
به پێی یاسا نوێیه‌كه، ده‌بێت ئافره‌تان به ته‌واوه‌تی داپۆشراو بن و بۆیان نییه به ده‌نگی به‌رز قسه بكه‌ن، ته‌نانه‌ت جلوبه‌رگی پیاوانیشی دیاریی كردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌م یاسایه چه‌ند بوارێكی دیكه‌ی له خۆ گرتووه، له‌وانه: هه‌ڵواسینی وێنه‌ی زینده‌وه‌ران و هاوڕه‌گه‌زبازیی و پێشبڕكێكانی وه‌كوو شه‌ڕه‌كه‌ڵه‌شێر و شه‌ڕه‌سه‌گ و ژه‌نینی مۆسیقا له شوێنه گشتییه‌كان.
چوارشه‌ممه، 21ـی ئابی 2024، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی "ئه‌مر به چاكه و نه‌هی له خراپه"ـی حكوومه‌تی تاڵیبان، ڕایانگه‌یاند "وه‌كوو ئه‌ركی ساڵانه، له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا 21 هه‌زار ئامێری مۆسیقایان له‌ناو بردووه."
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی "ئه‌مر به چاكه و نه‌هی له خراپه" له حكوومه‌تی تاڵیبان ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو "ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له دژی ئه‌و كارانه‌یه كه دژی ئیسلامن"
هاوكات پۆلیسی ڕه‌وشت له ئه‌فغانستان هانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی دا "له بۆنه و ئاهه‌نگه‌كاندا مۆسیقا به كار نه‌هێنن." هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردبوو "هه‌زاران كاسێتی فیلمی به‌دڕه‌وشتییان له‌ناو بردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆریش له كۆمپیوته‌ر كه‌سیدا گرتووه."
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی "ئه‌مر به چاكه و نه‌هی له خراپه" ڕوونیشیان كردبووه‌وه "له‌وه‌ته‌ی تاڵیبان حوكمی ئه‌و وڵاته‌ی وه‌رگرتووه‌ته‌وه، توانیویانه به ڕێژه‌ی 90% چاكسازیی له ده‌زگه ڕاگه‌یاندنه‌كانی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن."