عێراق له ڕێگه‌ی دیپلۆماسییه‌وه هەوڵ دەدات ڕێگریی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بکات

به‌رانبه‌ر بە هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل له لێدانی گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق، به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامیی له عێراق، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌كان به‌جۆرێكن پێویست ده‌كات ڕێوشوێن و ئاماده‌كاری پێویست بۆ خۆپارێزی بگیرێته‌به‌ر و ڕووبه‌ڕووی ئیسرائیل ببنه‌وه.
لای خۆیەوە، عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌قیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌لی عێراق و حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌دایه، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی پەلاماردانی عێراق، به‌مانای هێرشكردنه سه‌ر ده‌وڵه‌ت دێت، بۆیه به‌رگریی لێ ده‌كه‌ین.
له ئاست ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئیسرائیل له گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌یكات، به‌رپرسانی به‌ره‌ی مقاوه‌مه نایشارنه‌وه بۆ ڕێگریی له‌هه‌ر هێرشێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو، ده‌بێت پێشوه‌خته ئاماده‌كاری بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بكرێت، ئه‌وه ئه‌ركی حكوومه‌ته له ڕێگه‌ی دیپلۆماسییه‌وه هه‌وڵی ڕاگرتنی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بدات و بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ئه‌مه‌ریكایه ڕێگه نه‌دات گرژییه‌كانی ناوچه‌كه فراوانتر بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ده‌بێت ڕێگه بدات سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی به‌هێز به عێراق بدرێت، تاكو به‌رگریی له خاك و ئاسمانی خۆی بكات و له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كاندا بوه‌ستێته‌وه.
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل، سه‌لام جه‌زائیری له مه‌كته‌بی سیاسی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق ڕایگه‌یاندووه "گه‌ل و حكوومه‌تی عێراق دژی ئیسرائیلن، له‌هه‌مانكاتدا هه‌ڕه‌شه‌ی پەلاماردانی عێراق به‌مانای هێرشكردنه سه‌ر ده‌وڵه‌ت دێت، ئه‌مه‌ش ناچارمان ده‌كات به‌رپه‌رچیان بده‌ینه‌وه و به‌رگریی له ئاسایشی وڵات بكه‌ین." جه‌زائیری ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه "له ڕێگه‌ی دیپلۆماسییه‌وه عێراق كار بۆ ڕاگرتنی هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌كات و له نامه‌یه‌كدا بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ڕایگەیاندووە کە هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك لە عێراق بکرێت، زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق ده‌گه‌یه‌نێت."
له‌لایه‌كی دیكه كازم فه‌رتوسی، گوته‌بێژی كه‌تائیبی سه‌یدولشوهه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "گرووپه‌كانی مقاوه‌مه به‌رگریی له گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و لوبنان ده‌كه‌ن، بێگومان دوژمن كاردانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانمان ده‌بێت، ئێستا هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن ڕێگه‌نه‌ده‌ن ئیسرائیل شه‌ڕ له‌ناوچه‌كه فراوانتر بكات."