ناتانیاهۆ بڕیاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی به دۆسیه‌ی "دریفۆس" ناو دەبات؛ كاردانه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن

دادگه‌ی نێودەوڵەتیی تاوان (لاهای)، بە تۆمەتی "تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە غەززە،" فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یواڤ گالانت، وەزیری پێشووی بەرگریی ئەو وڵاتە دەرکرد؛ بڕیاره‌كه كاردانه‌وه‌ی ئیسرائیل و وڵاتانی به دوای خۆیدا هێنا.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌دا، جه‌دعوون ساعیر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل په‌یامێكی له تۆڕی (ئێكس) بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاندووه، دادگه‌ی نێودەوڵەتی تاوان دوای ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره "ڕه‌وایه‌تی له ده‌ست دا".
جه‌دعوون ساعیر له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا نووسیویه‌تی: "ئه‌مه ئه‌و چركه‌ساته تاریك و ڕه‌شه‌یه كه دادگه‌ی تاوانی نێودەوڵەتی پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت." و بووه‌ته ئامرازێكی سیاسیی بۆ خزمه‌تكردنی توندڕۆكان و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئاشتی، ئاسایش و سه‌قامگیریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له لای خۆیه‌وه، بنیامین ناتانیاهۆ بڕیاره‌كه‌ی به توندی ڕه‌ت كرده‌وه و به بڕیاری دادگه‌ییكردنی "ئه‌لفرێد دریفۆس" چوواندووه، هاوكات جه‌ختی كردووه‌ته‌وه له بڕیاری لێدان له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و گرتنی غه‌ززه په‌شیمان نابێته‌وه و هیچ فشارێك كاری تێ ناكات.
دریفۆس، دۆسیه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بوو له كۆتاییه‌كان سه‌ده‌ی نۆزده له سه‌رده‌می كۆماری سێیه‌می فه‌ره‌نسا هاته ئاراوه
دریفۆس، دۆسیه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بوو له كۆتاییه‌كان سه‌ده‌ی نۆزده له سه‌رده‌می كۆماری سێیه‌می فه‌ره‌نسا هاته ئاراوه، كاتێك ئه‌لفرێد دریفۆس (Alfred Dreyfus)، سه‌رهه‌نگ "نه‌قیب"ـی سه‌ربازیی فه‌ره‌نسی كه هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕی جوو بوو له ساڵی 1894ـدا له لایه‌ن دادگه‌ی فه‌ره‌نسییه‌وه به‌وه تۆمه‌تبار كرا دۆسیه‌ی نهێنی فه‌ره‌نسای بۆ ئه‌ڵمانه‌كان گواستووه‌ته‌وه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت تۆمه‌ته‌كه ناڕاسته.
دادگه له سه‌ره‌تادا سزای دریفۆسی به‌وه دا كه كاری قورس بكات، پاشان بۆ دوورگه‌ی ئه‌هریمه‌ن دووری بخاته‌وه، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ره‌نسی كه ئه‌و كات زیاتر دژه‌جوو بوو، بووه دووبه‌ش و ئه‌م دابه‌شبوونه‌ش تاوه‌كوو ساڵی 1906 به‌رده‌وام بوو و ئه‌وانه‌ی به‌رگرییان لێ كرد به "دریفۆسییهكان" و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش به دژهدریفۆسی ناویان ده‌ركرد. كۆڵۆنێل جۆرج بیكار له ئاداری 1896ـدا تاوانباری ڕاسته‌قینه‌ی ئاشكرا كرد كه فێردیناند ویڵسۆن ئیسرازی بوو، به‌ڵام سوپا ڕه‌تی كرده‌وه پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌كه‌دا بكات و هه‌ر ئه‌و كات بیكاری بۆ باكووری ئه‌فریقا دوور خسته‌وه.

هه‌ر دوو بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و فه‌تحی فه‌ڵه‌ستینی پێشوازییان له بڕیاره‌كه كردووه و به "هه‌نگاوێكی مێژوویی" و ڕاستكردنه‌وه‌ی "زوڵم و سته‌می مێژوویی دژ به فه‌ڵه‌ستینییه‌كان"، ناویان بردووه.
بۆرێل: بڕیاره‌كه سیاسیی نییه و بڕیاری دادگه‌یه
جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا له میانی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن كه له عه‌ممانی پایه‌ته‌ختی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه چوو، گوتی: بڕیاره‌كه سیاسیی نییه و بڕیاری دادگه‌یه و ده‌بێت "ڕێزی لێ بگیرێت و جێبه‌جێ بكرێت."
بۆرێل جه‌ختیشی كرده‌وه، بڕیاره‌كه هه‌موو وڵاتان و وڵاتانی ئه‌ندامی دادگهكه له ناویشیاندا وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پابه‌ند ده‌كات جێبه‌جێی بكه‌ن.
هاوكات ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن گوتی: گه‌لی فه‌ڵه‌ستین شیاوی دادپهروهین بۆیه پێویست ده‌كات دادگهكه و وڵاتان به ڕێزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه بكه‌ن.
خافێر میلی، سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه له تۆڕی (ئێكس) بڵاو كراوه‌ته‌وه، بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی تاوانی نێودەوڵەتی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه "به لاوه‌نانی" مافی ئیسرائیله له به‌رگریكردن له خۆی.
خافێر میلی له‌م باره‌وه گوتوویه‌تی: ئیسرائیل ڕووبه‌ڕووی دوژمنێكی دڕه‌نده ده‌بێته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی نامرۆییانه بارمته‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و به شێوه‌ی ڕه‌مه‌كی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر دانیشتووانی ئیسرائیل.
كۆشكی سپی بڕیاره‌كه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و پێی وایه دادگهكه ده‌سه‌ڵاتی بڕیارێكی له‌م شێوه‌یه‌ی نییه
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نیشتمانیی له كۆشكی سپی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، بڕیاره‌كه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و پێی وایه دادگهكه ده‌سه‌ڵاتی بڕیارێكی له‌م شێوه‌یه‌ی نییه.
لیدنیسی گراهام، سیناتۆری كۆمارییه‌كان كه له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی بڕیاره‌كه گوتوویه‌تی: دادگه‌ی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌وپه‌ڕی گه‌مژه‌یی و نابه‌رپرسیارانه ڕه‌فتاری كردووه، بۆیه كاتی ئه‌وه هه‌یه كۆنگرێس جووڵه بكات و سزای ئه‌و ده‌سته نابه‌رپرسیاره بدات.
عێراق: بڕیارێكی ئازایانه و دادپه‌روه‌رانه‌یه
عێراق كه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه و پێشبینی ده‌كرێت ئیسرائیل گرووپه چه‌كداره‌كان بكوتێت و مووشهكبارانیان بكات، له‌سه‌ر زاری باسم عهووادی، گوته‌بێژییه‌وه خۆشحاڵی خۆی به بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی تاوانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌ربڕی و پێشوازی لێ كرد و پێی وایه بڕیارێكی ئازایانه و دادپه‌روه‌رانه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌وه حكوومه‌تی توركیا له‌سه‌ر زاری هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه پێشوازی له بڕیاره‌كه كرد و به "قۆناغێكی زۆر گرنگ" ناوی بردووه.
له نوێترین كاردانه‌وه‌دا، كه‌ریم خان، داواكاریی گشتیی له دادگه‌ی نێودەوڵەتی تاوان داوای له وڵاتانی جیهان كرد بڕیاره‌كه‌ی دادگهكه بۆ ده‌ستگیركردنی ناتانیاهۆ و گالاند و محه‌ممه‌د زێف جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئه‌مینداری گشتیی ڕێكخراوی لێبووردنی گشتی: لێپێچینه‌وه له ناتانیاهۆ بووه‌ته شتێكی فه‌رمی
له سه‌رێكی دیكه‌وه، ئه‌نیس كالامار، ئه‌مینداری گشتیی ڕێكخراوی لێبووردنی گشتی ڕایگه‌یاند: "لێپێچینه‌وه له ناتانیاهۆ بووه‌ته شتێكی فه‌رمی" و وڵاتان هه‌ر چی له توانایاندایه ناتانیاهۆ و گالاند و محه‌ممه‌د زێف ڕووبه‌ڕووی دادگه‌ی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ن.
پێنجشه‌ممه، 21ـی تشرینی دووه‌می 2024، دادگه‌ی تاوانی نێودەوڵەتی، بە تۆمەتی "تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە غەززە،" فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یواڤ گالانت، وەزیری پێشووی بەرگریی ئەو وڵاتە دەرکرد.
دادگه‌ی نێودەوڵەتی تاوان ئاماژەی بەوەش کردووە "هۆی لۆژیکی هەن بۆ ئەوەی بڵێین ناتانیاهۆ و گالانت سەرپەرشتیی هێرشەکانی دژی خەڵکی مەدەنییان کردووە و برسییەتییان وەکوو چەک بەکار هێناوە."
دادگه‌کە پێی وایە "دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی ناتانیاهۆ و گالانت، لە بەرژەوەندیی قوربانییەکاندایە."
جگە لە نەتانیاهۆ و گالانت، دادگه‌ی نێودەوڵەتیی تاوان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرکردەیەکی حەماسیش بە ناوی "محەممەد زێف" دەرکردووە.