فەرهاد ئەترووشی: فیدراڵی لە عێراق تەنیا دروشمە

پارێزگاری پێشووی دهۆك ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراق ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان لاواز بكات؛ ده‌شڵێت، فیدراڵی له عێراق ته‌نیا دروشمه و نه‌بووه‌ته كردار.
هه‌ینی، 22ـی تشرینی دووه‌می 2024، فه‌رهاد ئه‌ترووشی، پارێزگاری پێشووی دهۆك له میانی پانێڵێكی کۆڕبەندی مێپس2024 سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، حكوومه‌تی عێراق له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ـی ده‌ستووردا، كه‌مته‌رخه‌مه، چونكه كار به ده‌ستوور ناكات.
ڕوونیشی كرده‌وه، دیاریكردنی سنووره‌كان بابه‌تێكی ده‌ستوورییه و به مادده‌ی 140 ڕێك ده‌خرێت و ئه‌و پرسه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
فه‌رهاد ئه‌ترووشی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، دروستكردنی گرووپی چه‌كدار له عێراق كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشیی وڵات ده‌كات، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كانه.
فه‌رهاد ئه‌ترووشی جه‌ختی كرده‌وه، عێراق ڕۆژ به ڕۆژ و به شێوازی جیا جیا ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان وه‌كوو تاكه هه‌رێمی فیدراڵی له عێراق لاواز بكات.
هەینی، 22-11-2024، پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە شاری دهۆک دەستی پێ کرد.