حەیدەر شەشۆ: كێشەی شنگال سیاسییە

فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان، دەڵێت: دۆخی شنگال دۆخێكی نائاساییە، بەڵام ئەگەر حكوومەتی عێراق جددی بێت و بیەوێ كۆتایی بە ئاڵۆزی و ململانێكانی شنگال بێنێت ئاسانە.
ئەمڕۆ هەینی 22ـی تشرینی دووەمی 2024، حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: كێشەی شنگال سیاسییە و ئەگەر حکوومەتی عێراق بەرپرسیارانە مامەڵەبكات ئەوا دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە.
فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان، دەڵێت: دۆخی شنگال دۆخێكی نائاساییە، بەڵام ئەگەر حكوومەتی عێراق جددی بێت و بیەوێ كۆتایی بە ئاڵۆزی و ململانێكانی شنگال بێنێت ئاسانە.
هەر ئەمڕۆ نەوزاد هادی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، لەبارەی شنگالەوە گوتی: شنگال دۆخێكی ناجێگری ھەیە و ھێزی چەكداری ناساییی لێیە و ئەمەش وای كردووە ژمارەیەكی زۆری ئاوارەی شنگال نەتوانن بگەڕێنەوە ناوچەكانیان.
گوتیشی: تاوهكو ئێستا دۆخی ئهمنیی شنگال ئاسایی نهكراوهتهوه.