ڕۆیتەرز: هەسەدە دەروازەی ئەلبو کەمالی کۆنترۆڵ کرد

هێزەکانی هەسەدە
هێزەکانی هەسەدە

دوای کۆنترۆڵکردنی ناوەندی شاری دێرەزوور لەلایەن هێزەکانی هەسەدە، ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئێستا دەروازەی سنووری ئەلبو کەمالیش کەوتووەتە دەستی هەسەدە کە دێرەزووری سووریا و قائیمی عێراق بە یەکەوە دەبەستێتەوە.

کشانەوەی سەربازییەکانی سوپای ڕژێمی سووریا لە شاری دێرەزوور و گوندەکانی دەوروبەری، وایکرد هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆنترۆڵی شارەکە و فڕۆکەخانەی دێرەزوور و زیاتر لە حەوت گوند بکەن.

هەسەدە بڵاویکردووتەوە، لە بەرەیانی ئەمڕۆ هەینییەوە 6ی تشرینی یەکەمی 2024، گوندەکانی حسێنییە، ساڵحیە، حەتڵە، مەڕات، مەزڵووم، خیشام، وەتابیەیان لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات کۆنترۆڵ کردووە کە ناوچەیەکی ستراتیجین.

هەروەها ئەنجوومەنی سەربازی هەسەدە لە سنووری دێرەزوور هۆشداری لە خراپی دۆخی ئەمنی ناوچەکە داوە و ئاماژەیداوە لە دەشتاییەکانی ڕۆژئاوای سووریا بەم دوایانە جموجوڵی چەکدارانی داعش دەستی پێکردووتەوە و چەند ناوچەیەکیشیان کۆنترۆڵکردووە.

لەلایەکی دیکەوە لە ڕۆژئاوای سووری، گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە ئیدلیبەوە هێرشەکانیان بۆ سەر دیمەشق دەست پێکرد و تاوەکوو ئێستا شارەکانی حەلەب، حەما، دەرعایان کۆنترۆڵکردووە و شەڕ و پێکدادان گەیشتووتە دەروازەی شاری حومس کە دەکەوێتە باکووری دیمەشق.

 
 
Fly Erbil Advertisment