ئەردۆغان: لە قەیرانی سووریادا گونجاو مامه‌ڵه‌مان كرد

سەرۆک كۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ئاماژه به‌وه ده‌كات، حزبی به‌عسی سووریا بووه ڕابردوو و توركیاش وەک وڵاتێکی خاوەن پێگەیەکی گرنگ هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه ده‌نێت.
شه‌ممه، 14ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک كۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاک‌پارتی)، لە هەشتەمین کۆنگرەی پارتەکەی کە لە ئه‌رزه‌ڕۆم بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، تورکیا لەم دۆخە ئاڵۆزه‌ی ناوچەکەدا وەک وڵاتێکی خاوەن پێگەیەکی گرنگ هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه ده‌نێت.
سەرۆک كۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک‌پارتی گوتیشی، بە ڕەچاوکردنی سیاسەتێکی هاوسەنگ، میانڕەوانە و دادپەروەرانە قۆناغەکەیان بەڕێوە برد و هەر واش بەردەوام دەبن. ئەردۆغان ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی گرت و گوتی، به پێچەوانەی هاتوهاواری ئۆپۆزسیۆن، ئەمڕۆ دەردەکەوێت کە لە قەیرانی سووریادا چەند گونجاو مامه‌ڵه‌مان كردووه.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، مێژووی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆسیالیست كۆتایی پێ هاتوو و بووه ڕابردوو.