لەسەر داوای ڕووسیا ئەنجوومەنی ئاسایش کۆ دەبێتەوە

جێگری یەکەمی نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بڕیارە ڕۆژی هەینی لەسەر داوای ڕووسیا ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆ بێتەوە.

سێشەممە، 17ـی کانوونی یەکەمی 2024، دیمیتری پۆلیانسکی، جێگری یەکەمی نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند "ڕۆژی هەینی داهاتوو ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دابینکردنی چەک بۆ کیێڤ کۆ دەبێتەوە."

دیمیتری پۆلیانسکی ڕوونی کردەوە "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە ئۆکرانیا دەکات، بەو پێیەی کۆبوونەوەکە لەسەر داوای وڵاتانی ڕۆژئاوا بووە."

ئاماژەی بەوەش کرد "بڕیارە ئەو کۆبوونەوەیەی لەسەر داوای ڕووسیا ڕۆژی هەینی، 20ـی کانوونی یەکەمی 2024، دەکرێت، سەبارەت بە دابینکردنی چەکی ڕۆژئاوایی بۆ ئۆکرانیا، بەڕێوە بچێت."

 
 
 
Fly Erbil Advertisment