تەحسین خەفاجی: بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە 150 چەکداری داعشمان لەناو بردووە

گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند، بەهاوکاریی پێشمەرگە لە ناوچە کێشە لەسەرەکان 150 چەکداری داعشمان لەناو بردووە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، تەحسین جەفاجی، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕاشیگەیاند "هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە، لە ماوەی ڕابردوودا توانیویانە پێکەوە 150 ئەندامی داعش بکوژن کە لەناویاندا سەرکردەی باڵا هەبووە، هەروەها چەند تۆڕێکی داعشیشیان هەڵوەشاندووەتەوە.
خەفاجی دەشڵێت: "بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشیان لە هەریەکە لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک و دیالە هەیە."