حوسییەکان بنکەیەکی ئاسمانی ئیسرائیلیان بە مووشەکی بالیستی بە ئامانج گرت

گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی حوسییه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به مووشه‌كی بالیستی بنكه‌یه‌كی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیلیان به ئامانج گرتووه.
شه‌ممه، 28ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، یه‌حیا سه‌ریع، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی "ئه‌نساروڵڵا"ـی یه‌مه‌ن، ناسراو به حوسییه‌كان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، به مووشه‌كی بالیستی له جۆری "فه‌ڵه‌ستین2"، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ی "نیڤاتیم"ـی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل له ناوچه‌ی نه‌قه‌ب له باشووری فه‌ڵه‌ستین.
یه‌حیا سه‌ریع جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، له هێرشه‌كه‌دا ئامانجه‌كه‌یان پێكاوه. گوتیشی، له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بن و هێرشه‌كانیشیان بۆ پشتگیریكردنه له غه‌ززه كه ماوه‌ی نزیكه‌ی 450 ڕۆژه ڕووبه‌ڕووی "كۆمه‌ڵكوژی" بووه‌ته‌وه.
هەینی 27ـی کانوونی یەکەمی 2024، حووسیەکانی یەمەن ڕایانگەیاند: بە مووشەک و درۆن، هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل و فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە نزیک تەلئەڤیڤ.
حووسیەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا بڵاویان کردەوە،:"لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەمان، مووشەکەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ئۆپەراسیۆنێکی کەم وێنەیان پێ ئەنجامدرا، تێیدا فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە ناوچەی یافای ئیسرائیل بە مووشەکی بالیستی خێراتر لە دەنگ بەناوی فەڵەستین2 بە ئامانج گیرا،" دەشڵێن: دڵنیاین لەوەی مووشەکەکان ئامانجی خۆیان پێکاوە.
حووسیەکان ئاشکرایان کردووە، جگەلە ئاراستەکردنی مووشەکی بالیستی، بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر ناوەڕاستی ئیسرائیل و کەشتییەک لە دەریای عەرەبی، دەڵێن: هێرشەکانی ئیسرائیل بەهێزترمان دەکات بۆ ئەوەی بەردەوامیی بە پشتیوانییەکانمان بۆ گەلی فەڵەستین بدەین.