هێرشی ئاسمانیی کرایە سەر حووسییەکان

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی حووسییه‌كان له باكووری یه‌مه‌ن ڕووبه‌ڕووی هێرشی ئاسمانیی بووه‌ته‌وه و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له ناوچه‌كه بیستراوه.
شه‌ممه، 28ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، سه‌رچاوه یه‌مه‌نییه‌كان ڕایانگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك له بنه‌كی حووسییه‌كان له ناوچه‌ی بهحیس له پارێزگای حوجه له باكووری یه‌مه‌ن له لایه‌ن فڕۆكه ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه ڕووبه‌ڕووی هێرشی ئاسمانی بوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه یه‌مه‌نییه‌كان ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه، دوای هێرشی فڕۆكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له ناوچه‌كه بیستراوه.
ئه‌م هێرشه نوێیانه دوای هێرشێكی دیكه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان دێت، كه ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی، 27ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، كه سه‌ربازگه‌ی سیانه و ده‌وروبه‌ری ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی یه‌مه‌نیان له ناوه‌ڕاستی سه‌نعای پایته‌خت به ئامانج گرت.
شه‌ممه، 28ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، یه‌حیا سه‌ریع، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی "ئه‌نساروڵلا"ـی یه‌مه‌ن، ناسراو به حووسییه‌كان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، به مووشه‌كی بالیستی له جۆری "فه‌ڵه‌ستین2"، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ی "نیڤاتیم"ـی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل له ناوچه‌ی نه‌قه‌ب له باشووری فه‌ڵه‌ستین.
یه‌حیا سه‌ریع، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، له هێرشه‌كه‌دا ئامانجه‌كه‌یان پێكاوه. گوتیشی، له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بن و هێرشه‌كانیشیان بۆ پشتگیریكردنه له غه‌ززه كه ماوه‌ی نزیكه‌ی 450 ڕۆژه ڕووبه‌ڕووی "كۆمه‌ڵكوژی" بووه‌ته‌وه.
هەینی 27ـی کانوونی یەکەمی 2024، حووسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند: بە مووشەک و درۆن، هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل و فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە نزیک تەلئەڤیڤ.
حووسییەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا بڵاویان کردەوە،:"لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەمان، مووشەکەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ئۆپەراسیۆنێکی کەم وێنەیان کرد، تێیدا فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە ناوچەی یافای ئیسرائیل بە مووشەکی بالیستی خێراتر لە دەنگ بەناوی فەڵەستین2 بە ئامانج گیرا" دەشڵێن: دڵنیاین لەوەی مووشەکەکان ئامانجی خۆیان پێکاوە."
حووسییەکان ئاشکرایان کردووە، جگەلە ئاراستەکردنی مووشەکی بالیستی، بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر ناوەڕاستی ئیسرائیل و کەشتییەک لە دەریای عەرەبی، دەڵێن: "هێرشەکانی ئیسرائیل بەهێزترمان دەکات بۆ ئەوەی بەردەوامیی بە پشتیوانییەکانمان بۆ گەلی فەڵەستین بدەین."