تاران.. ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ هەڵدەکشێن

دیمەنی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە  تاران
دیمەنی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە تاران

ئاژانسی هەواڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران –ئیرنا- لە زاری گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی تارانەوە ڕایگەیاند، زۆربەی پێکدادانەکانی ئۆتۆمبیل لە شاری تاران، لە نێوان کاتژمێر 12ـی شەو و دووی بەرەبەیاندا ڕوودەدەن.

عەمید عەلی ئەسغەر شەریفی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی تاران دەڵێت: "سەدا 46 ی ڕووداوەکانی مردن بە کارەساتی هاتوچۆ، لە تاریکیی شەو و نێوان سەعات 12 ی نیوەشەو تا دووی بەرەبەیان ڕوو دەدەن." 

ئەو هەروا گوتی: "لە سەدا چلی مەرگەساتی هاتوچۆش پەیوەستە بە لە دەستدەرچوونی ئۆتۆمبیل لە لایەن شۆفێرانەوە و پێنج لە سەدی ڕووداوەکانیش بەهۆی گۆڕینی لە ناکاوی ئاراستەی لێخوڕینەوەیە."

عەمید شەریفی، لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "زۆرینەی قوربانیانی شەوانەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ، ماتۆڕسوارانن؛ چونکە هەندێکیان کڵاوی تایبەت لەسەر ناکەن و گوێ بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆ نادەن، بۆیە لە سەدا 44 ی قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ یان لێخوڕی ماتۆڕن یاخود نەفەری پشت شوفێرەکەن، بە ڕادەیەک ئەمساڵ زیاتر لە 13 هەزار ماتۆڕسوار لە شاری تاران بە سەختی بریندار بوونە."

گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی تاران لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: " لە سەدا ی19 ئەوانەی شەوانە، بە ڕووداوی هاتوچۆ دەمرن، خەڵکی پیادەن؛ ڕاستییەکەی بەرزبوونەوەی ئاماری قوربانیانی هاتوچۆ، بە تایبەتی لە سەعاتەکانی شەودا، پێویستی بە پێداچوونەوە بە شێوازی لێپێچینەوە و سزادانی سەرپێچیکەران هەیە."

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment