وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا داوا لە دیمەشق دەکات کۆتایی بە بوونی ڕووسیا بێنێت

ئەندریا سێبیگا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لە سەردانێكی بۆ دیمەشق و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی نوێی سووریا، داوای کرد کۆتایی بە بوونی ڕووسیای هاوپەیمانی بەشار ئەسەد بێنن لە سووریادا.
دووشەممە 30ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئەندریا سێبیگا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا بەسەردانێک گەیشتە دیمەشق و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی نوێی سووریا، دووپاتی لەوە کردەوە، پێویستە دەسەڵاتی نوێی سووریا کۆتایی بەبوونی ڕووسیا بێنێت لەسەر خاکی سووریادا.
سێبیگا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بەهاوبەشی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریای نوێ ئەسعەد ئەلشەیبانی گوتی: ئێمە باوەڕمان وایە تێڕوانی ستراتیژیی ئەوەیە، کۆتایی بە بوونی ڕووسیا لەسەر خاکی سووریا بهێندرێت، ئەوەش هاوکار دەبێت لە ئارامی و سەقامگیریی نەوەک هەر بۆ سووریای نوێ، بەڵکو بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا.
ئۆکرانیا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی خۆی لە ساڵی 2022 لەگەڵ سووریا پچڕاند پاش ئەوەی سووریا ڕایگەیاند، دوورگەی قڕم بەشێکە لە ڕووسیا، لەگەڵ ئەوەی ئۆکرانیا ئەو دوورگەیەی ئازاد کردبوو.
سێبریگا گوتی: هیوا دەخوازین سووریای نوێ وەک وڵاتێک، ڕێز لە یاسای نێودەوڵەتی بگرێت، لەگەڵ یەکپارچەیی و سەروەری خاکی ئۆکرانیا".
دەشڵێت: ئەمە وا دەکات، ڕێگەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و گفتوگۆی سیاسی و نوێنەرە دیپلۆماسییەکان لەنێوان هەردوو وڵات بگەڕێتەوە.
لە بەرامبەردا، ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریای نوێ هەر لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییە گوتی: لە ئاستەکانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی، سووریا لە هاوبەشییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ ئۆکرانیا دەڕوانێت، گوتی: هاوبەشی زانستیشمان هەیە کە سەر لەنوێ لەگەڵ ئۆکرانیا دەستیپێدەکەینەوە.
ڤۆلۆدمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: ڕۆژی سێشەممە 31ـی کانوونی یەکەمی 2024، زیاتر لە 500 تۆن گەنم وەکو یارمەتیی خۆراک ڕەوانەی سووریا دەکەن.