موقتەدا سەدر: پێویستە چەک تەنیا لەدەستی سوپا و هێزە ئەمنییە فەرمییەکاندا بێت

دووشەممە، 6ـی کانوونی دووەمی 2025، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانیی شیعە، لە ساڵیادی 104 ساڵەی دامهزراندنی سوپای عێراقدا گوتی، پێویستە چەک لە دەستی سوپای عێراق و هێزە ئەمنییە فەرمییەکاندا بێت.
موقتەدا سەدر، لە پلاتفۆڕمی 'ئێکس' نووسیویەتی "سەرجەم سەرکردە و ئەندامانی سوپای عێراق، بە هەموو جۆر و پێکهاتەکانەوە، لە یادی 104 ساڵەی دامەزراندنیدا، هیوادارم لەسەر خۆشەویستی نیشتمان و گەل بەردەوام بن."
موقتەدا سەدر گوتیشی: "پێویستە چەک لەدەستی سوپای عێراق و هێزە ئەمنییە فەرمییەکان بێت، دەشڵێت: نەخێر، هەزار جار نەخێر بۆ چەک و گرووپە نایاساییەکان."