فوئاد حسێن: بە ئێرانمان گوت کێشەی گرووپە چەکدارەکان بابەتێکی ناوخۆییە

وەزیری دەرەوەی عێراق، دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی ئێرانی ئاگادار کردۆتەوە، چارەکردنی کێشەی گرووپە چەکدارەکان، بابەتێکی ناوخۆییە کە عێراقییەکان بڕیاری لەسەر دەدەن.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی 'شەرقولئەوسەت'دا گوتی "لە سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی بۆ تاران، پێمان ڕاگەیاندن کە زۆرێک لە وڵاتان بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی عێراق دەخەنە ڕوو، بەڵام پرسەکانمان تەنیا پەیوەندی بە عێراقییەکانەوە هەیە، ئەمەش هەموو کەسێک دەگرێتەوە."
فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتەکەی لێکۆڵینەوە لە بیرۆکە جۆراوجۆرەکان دەکات بۆ چارەکردنی کێشەی گرووپە چەکدارەکان، لەوانە ڕادەستکردنی چەکەکانیان و ڕووکردنە کاری سیاسیی و هەروەها تێکەڵکردنیان لەگەڵ حەشدی شەعبی."
جەختیشی لەوە کردەوە، کە "عێراق پابەندە بۆ گەیشتن بە هەندێک میکانیزم لە پێناو دوورکەوتنەوە لە شەڕی ناوخۆ."
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاند، "ڕێککەوتنی مێژووییان لەگەڵ حکوومەتی بەریتانیا، ئامادەکاری نییە بۆ ئەوەی دۆناڵد ترەمپ بێتەوە کۆشکی سپی و پەیوەندی بەو پرسەوە نەبووە."