فەیسەڵ یوسف: بەم زووانە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کۆدەبینەوە

فەیسەڵ یوسف، گووتەبێژی ئەنەکەسە ڕاگەیاند: بەم زووانە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کۆدەبنەوە و دەڵێت: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و سەرۆک بارزانی ڕژدن لەسەر نزیکبوونەوەی لایەنە کوردییەکان لە رۆژئاوای کوردستان.
دووشەممە 27ـی کانوونی دووەمی 2025، فەیسەڵ یوسف، گووتەبێژی ئەنەکەسە بە کوردستان 24ـی راگەیاند: بەم نزیکانە دیدارێکی دیکە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) ئەنجام دەدرێت و گوتی: تا زووتر ئەم یەکڕیزییه بەدی بێت، بۆ رۆژئاوای کوردستان باشترە.
فەیسەڵ یوسف ئاماژەی بەوە کرد، سەرۆک بارزانی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕژدن لەسەر یەکڕیزی لایەنە کوردییەکان.