بۆ‌گدانۆڤ: کۆبوونەوەمان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سووریا ئەرێنی بوو

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ده‌ڵێت، كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا ئه‌رێنی و به‌رهه‌مدار بووه؛ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له‌نێو گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی سووریادا، هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی ڕووسیا له‌و وڵاته زیانیان پێ نه‌گه‌یشت.
سێشه‌ممه، 28ـی كانوونی دووه‌می 2025، میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و نێرده‌ی تایبه‌تی ڤلادیمێر پوتین بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تی كه‌ناڵی (ئاڕ تی) ڕووسی جه‌ختی كرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته ئه‌رێنی بووه و بواره‌كانی سیاسی، دیپلۆماسی، ئه‌منی و ئابووری له خۆ گرتبوو.
بۆ‌گدانۆڤ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به به‌رپرسانی سووریایان گوتووه، له بارودۆخ و پێشهاته‌كانی وڵاته‌كه‌یان تێ ده‌گه‌ن، كه هاوكات به‌رپرسانی سووریا پێیان ڕاگه‌یاندوون له دوای مانگی ڕه‌مه‌زان حكوومه‌تی ڕاگوزه‌ر پێك ده‌هێنن.
میخائیل بۆ‌گدانۆڤ ده‌ڵێت، سوپاسی ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریایان كردووه كه له‌م قۆناغه‌دا ڕێگه‌یان نه‌داوه هیچ هاووڵاتیی و دامه‌زراوه‌یه‌كی ڕووسی له وڵاته‌كه‌یان ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵوێستێكی نه‌خوازراو ببنه‌وه.
سێشەممە 28ـی کانوونی دووەمی 2025، ئاژانسی هەواڵی 'تاس'ـی ڕووسیا بڵاوی کردەوە، شاندێکی ڕووسیا، بە سەرۆکایەتیی میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوە و ئەلێکساندەر لاڤرێنتیڤ، نوێنەری کۆشکی کرێملن بۆ سووریا گەیشتوونەتە دیمەشق.
دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، یەکەم جارە شاندی ڕووسیا سەردانی ئەو وڵاتە بکات. هاوکات ڕووسیا دەیەوێت بنکەکانی خۆی لە لازقیە و تەرتوس بهێڵێتەوە.