سبەینێ حەماس هەشت بارمتەی دیکە ئازاد دەکات

سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە، حەماس لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە، لیستی ناوی ئەو هەشت بارمتەیەی بڕیارە ئازادیان بکات ڕادەستی ئیسرائیل کردووە.

بڕیارە بە گوێرەی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان، بڕیارە حەماس سبەینێ پێنجشەممە 30ـی کانوونی دووەمی 2025،  هەشت بارمتەی دیکە ئازاد بکات و ڕادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتییان بکات.

سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە، حەماس لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە، میسر و قەتەر، لیستی ناوی ئەو هەشت بارمتەیەی بڕیارە ئازادیان بکات ڕادەستی ئیسرائیل کردووە.

بارمتە ئازادکراوەکان، سێ هاووڵاتی ئیسرائیلی، دوو ئافرەت و پیاوێک، هاوشان لەگەڵ پێنج بارمتەی تایلەندی دەبن.

بڕیارە ئەربیل یەهودیش لەنێو بارمتە ئازادکراوەکاندا بێت، ئەو ئافرەتەی ئیسرائیل حەماسی تۆمەتبار دەکرد بە پێشێلکردنی ئاگربەست، چونکە حەماس ئەو ئافرەتەی ئازاد نەکردبوو و دەیگوت: ڕێگە نادەن غەززەییەکان بگەڕێنەوە باکووری کەرتەکە تا ئەو کاتەی ئەربیل یەهود ئازاد نەکرێت. 

 
Fly Erbil Advertisment