پەرلەمانی پورتوگال بەشوودانی کچانی خوار 18 ساڵی قەدەغە کرد

په‌رله‌مانی پورتوگال یاسایه‌كی په‌سند كرد كه ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیریی به‌رز كردووه‌ته‌وه كه ئامانج لێی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌زۆر به‌شوودانی كچانی خوار 18 ساڵییه.
هه‌ینی، 31ـی كانوونی دووه‌می 2025، په‌رله‌مانی پورتوگال پرۆژه‌یاسایه‌كی په‌سند كرد كه له لایه‌ن فراكسیۆنی چه‌پ پێشكه‌ش كرابوو و تێیدا ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیریی كچانی له 16 ساڵی بۆ 18 ساڵی به‌رز كرده‌وه.
په‌رله‌مانی پورتوگال له‌م باره‌وه ڕایگه‌یاندووه، پرۆژه‌یه‌كی گرنگیان په‌سند كردووه، به‌و پێیه ڕێگری ده‌كات له به‌زۆر به‌شوودانی كچانی خوار 18 ساڵی.
فراكسیۆنی چه‌پ له لای خۆیه‌وه دوای په‌سندكردنی پرۆژهیاساكهیان ڕاگه‌یاند، به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیریی هه‌نگاوێكی بنه‌ڕه‌تیی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌شوودانی پێشوه‌خته‌ی كچان. ده‌شڵێت، به‌شوودانی پێشوه‌خته و به‌زۆری كچانی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵی، ده‌رئه‌نجامی فشاره‌كانی خێزانه.
په‌یمانگه‌ی نیشتمانیی بۆ ئاماره‌كانی پورتوگال له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2024 بڵاوی كرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، 860 كچی ته‌مه‌نی خوار 18 ساڵی له ماوه‌ی نێوان 2015 بۆ 2022 به‌زۆر به شوو دراون.
ڕێكخراوی یونیسێف له ساڵی 2020ـوه نیگه‌رانی خۆی به‌رانبه‌ر به دیارده‌ی به‌زۆر به‌شوودانی كچانی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵی له پورتوگال ده‌ربڕیوه.