سەرۆک وەزیرانی نوێی بەلجیکا بۆ کوردستان24: یاساکانی کۆچبەران توندتر دەکەین

سەرۆک وەزیرانی نوێی بەلجیکا
سەرۆک وەزیرانی نوێی بەلجیکا

سەرۆک وەزیرانی نوێی بەلجیکا دەستبەکار بوو و جەخت لە توندکردنی یاساکانی کۆچبەران دەکاتەوە. 

دووشەممە، 03-02-2025، ، بارت دی وێڤەر، پاش تەنیا دوو کاتژمێر دەستبەکاربوونی وەکوو سەرۆک وەزیرانی نوێی بەلجیکا، لەبارەی پرسی کۆچبەران، وەڵامی پرسیارەکانی بارزان حەسەن، پەیامنێری کوردستان24ـی دایەوە. 

لەبارەی پلانی داهاتووی بۆ پرسی کۆچبەران، سەرۆک وەزیرانی نوێی بەلجیکا دووپاتی کردەوە، گۆڕانی زۆر لە یاساکانی کۆچبەران لە وڵاتەکەیدا دەکات. 

وەکوو ئەوەی سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا باسی کرد، زۆرینەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە داواکارن یاساکانی کۆچبەران توندتر بکرێن.

سەرۆک وەزیرانی نوێی بەلجیکا سەر بە پارتی (هاوپەیمانیی نوێی فلامی)  NVAیە، کە پارتێکی نیمچە ڕاستڕەوە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment