گەندەڵیی بەرپرسێکی عێراقی لە کۆمپانیای نەوتی ناوەڕاست ئاشکرا بوو

كۆمپانیای نه‌وتی ناوه‌ڕاست یه‌كێكه له كۆمپانیا سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، به پێی ڕاپۆرته‌كان و زانیارییه‌كان گه‌نده‌ڵیی له‌و كۆمپانیایه‌دا ئاشكرا بووه و به‌رپرسێكی لایه‌نێكی سیاسی ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی گرێبه‌سته‌كانی كۆمپانیاكه‌دا گرتووه.
له چه‌ند مانگی ڕابردوودا ڕاپۆرت و زانیارییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، گه‌نده‌ڵی له كۆمپانیای نه‌وتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه، به شێوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رێكی ئابووریی كه سه‌ر به لایه‌نێكی سیاسی عێراقییه ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی گرێبه‌سته‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه‌دا گرتووه و ڕێژه‌ی 20%ـی هه‌ر گرێبه‌ستێكی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كردووه.
به پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه بۆ "السومریة" قسه‌ی كردووه، به‌ڕێوه‌به‌ره ئابوورییه‌كه هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردانی گرێبه‌سته‌كانی كۆمپانیای ناوبراو به‌كار هێناوه.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، گرێبه‌سته‌كان پرۆژه‌كانی پێشخستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان، دۆزینه‌وه، به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزارییه لۆجیستییه‌كان په‌یوه‌ند به كه‌رتی نه‌وتی له خۆ گرتووه.
له‌م باره‌وه، یاسر حوسێنی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابووریی له په‌رله‌مانی عێراق گوتوویه‌تی، گه‌لی عێراق له بوونی گه‌نده‌ڵی ئابووریی له جومگه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی دوودڵ نین و به هه‌واڵێكی له‌م شێوه‌یه تووشی سه‌رسوڕمان نابن، ته‌نانه‌ت گه‌نده‌ڵی له هه‌موو كات له عێراق زیاتره.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابووریی له په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، كه‌سانێك له‌ناو وه‌زاره‌تی نه‌وت به پشتیوانی كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتوو گرێبه‌ستی گوماناوی ده‌كه‌ن ئەمەش زیانێکی زۆری به بودجەی گشتیی گه‌یاندووه.