مایک واڵتز: جیهان بۆ سەردەمی خولی یەکەمی دەسەڵاتی ترەمپ دەگەڕێنینەوە

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، دەڵێت: تەنیا ترەمپ دەتوانێت پوتین و زێلێنسکی لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆبکاتەوە و ئەم جەنگە کۆتایی پێبهێنێت.
پێنجشەممە 20ـی شوباتی 2025، مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: ئێمە جیهان بۆ سەردەمی خولی یەکەمی دەسەڵاتی سەرۆک ترەمپ دەگەڕێنینەوە، کە جیهانێکی پڕ لە ئاشتی، خۆشگوزەرانی و دوور لە ئاژاوە بوو.
باسی لەوە کرد، تەنیا لە ماوەی مانگێکدا وەک ئیدارەی سەرۆک ترەمپ چەندین دەستکەوتنی گرنگمان هەبووە، لەوانەش، سەرۆک پەیوەندیی بە پوتین و زێلێنکسی کرد، هەردووکیان ئاماژەیان بەوەدا تەنیا ترەمپ دەتوانێت هەردوولا لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆبکاتەوە و ئەم جەنگە کۆتایی پێبێنێت.
گوتیشی: لەم جیهانە تاکە کەس بتوانێت رووبەڕوو لەگەڵ شی چین، پوتین و کیم جۆنگ ئون کۆبێتەوە و مامەڵەیان لەگەڵ بکات، سەرۆک ترەمپە، ئەو پیاوی رێککەوتنەکان و فەرماندەی گشتییە.