ترەمپ نزیکەی 37 هەزار کۆچبەری نایاسایی لە ماوەی مانگێکدا دیپۆرت کردووەتەوە

وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ترەمپ پلانی دەستگیرکردن و دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەری نایاسایی فراوانتر دەکات و لە ماوەی مانگێکدا نزیکەی 37 هەزاریانی دیپۆرت کردووەتەوە.

هەینی 21ـی شوباتی 2025، وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا ئاشکرای کرد، لە 20ـی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ، لەو کاتەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەڕاوەتەوە کۆشکی سپی، 37 هەزار و 660 کۆچبەری نایاسایی لە وڵاتەکە دیپۆرت کراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە چەند مانگی داهاتوو ئەم ژمارەیە زیاتر دەبێت، چونکە ترەمپ پلانی دەستگیرکردن و دیپۆرتکردنەوە فراوانتر دەکات.

ئاژانسی ڕۆیتەرزیش ئاشکرای کردووە، ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە ترەمپ دیپۆرتیان دەکات، ڕەوانەی گواتیمالا، سەلڤادۆر، پەنەما و کۆستەریکا دەکرێن.  

 
Fly Erbil Advertisment