هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆتایی هات؛ پارتی پارێزگاران لە پلەی یەکەم دایە

بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەڵمانیا، پارتی پارێزگاران پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە و پارتی شوێنگرەوە بۆ ئەڵمانیا لە پلەی دووەم دایە.
یەکشەممە 23ـی شوباتی 2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا کاتژمێر 10 بە کاتی هەولێر بنکەکانی دەنگدان بەرەو هاووڵاتییاندا کرانەوە و کاتژمێر 8ـی ئێوارەش بنکەکانی دەنگدان داخران.
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، پارتی پارێزگارانی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتیی فرێدریک مێرز پلەی یەکەمی گرتووە و 211 کورسی پەرلەمانی مسۆگەر کردووە، هەروەها پارتی شوێنگرەوە بۆ ئەڵمانیاش بە سەرۆکایەتی ئەلیس ڤایدل، بە بەدەستهێنانی 142 کورسی لە پلەی دووەمە.
هاوکات پارتی دیموکراتی کۆمەڵایەتییش بە سەرۆکایەتی ئۆلاف شۆڵز 116 کورسی مسۆگەرکردووە و لە پلەی سێیەم دایە.
په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، دوای ئه‌وه‌ی له 16ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، متمانه‌ی له حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به سه‌رۆكایه‌تی ئۆلاڤ شۆڵتز وه‌رگرته‌وه، بڕیاری دا 23ـی شوباتی 2025، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌ڕێوه بچێت، كه ماوه‌ی حه‌وت مانگ هه‌ڵبژاردن پێش خراوه.
له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دا چوار هه‌زار و 506 كه‌س له 29 پارتی سیاسیی جیاوازدا كاندیدن و كێبڕكێ له‌سه‌ر به ده‌ستهێنانی 630 كورسیی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا لە تشرینی دووەمی 2024ـدا، کریسچم لیندنەر، وەزیری دارایی و سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئازاد، کە یەکێک بوو لە پێکهێنەرانی حکوومەت، لە پۆستەکەی لادا. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی پارتەکەی لە حکوومەت بکشێنێتەوە و هاوپه‌یمانیی حكوومه‌ت هه‌ڵوه‌شایه‌وه و دوای مانگێک و 10 ڕۆژ، لە پەرلەمان متمانە لە شۆڵتز وەرگیرایەوە.