فەیسەڵ یوسف: حوکمڕانیی ئێستای سووریا نوێنەرایەتیی هەموو سوورییەکان ناکات

فەیسەڵ یوسف، گوتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)
فەیسەڵ یوسف، گوتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)

گوتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا، دەڵێت: کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووری هەنگاوێکی دروست نەبوو، هەروەها پرسی کورد بە ڕاگەیەندراوەکەی کۆنگرەکە چارە ناکرێت.

سێشەممە 25ـی شوباتی 2025، فەیسەڵ یوسف، گوتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: پێویستە هەموو لایەنەکان بانگهێشتی کۆنگری دیالۆگی نیشتمانیی سووری بکرێن.

ئاماژەی بەوە کرد، ڕاستە هەندێ کەسایەتی ئەنەکەسە بانگهێشتی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی کرابوون، بەڵام ئەم جۆرە بەشدارییەمان ڕەت کردەوە.

گوتەبێژی ئەنەکەسە گوتیشی: کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووری هەنگاوێکی دروست نەبوو، هەروەها پرسی کورد بە ڕاگەیەندراوەکەی کۆنگرەکە چارە ناکرێت

سێشه‌ممه‌، 25ـی شوباتی 2025، كۆنگره‌ی دیالۆگی سووری ڕاگه‌یه‌نراوی كۆتایی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، هه‌ر جۆره‌ دابه‌شكاری و جیابوونه‌وه‌یه‌ك ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌.

كۆنگره‌ی دیالۆگی سووری هاوكات داوای خێراكردنی هه‌نگاوه‌كانی ئاماده‌كردنی ده‌ستووری نوێی سووریای كردووه‌ و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، ده‌بێت خاك و گه‌لی سووریا به‌ یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه‌.

كۆنگره‌ی دیالۆگی سووری ڕاشیگه‌یاندووه‌، هه‌موو گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی سووریا به‌ له‌ یاساده‌رچوو هه‌ژمار ده‌كرێت. 

كۆنگره‌كه‌ به‌ پێویستیشی زانیوه‌ له‌پێناو بووژانه‌وه‌ی سووریا و په‌ره‌پێدانی كه‌رته‌ جیاجیاكان، سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر سووریا هه‌ڵبگیرێن.

 
Fly Erbil Advertisment