جووەکانی ئوسترالیا دژی 'پاكتاوی ڕه‌گه‌زی و ڕاگواستنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان' ئیمزا کۆدەکەنەوە

سه‌دان جووی ئوسترالیا ئیمزا كۆ ده‌كه‌نه‌وه و داوا له حكوومه‌تی وڵاته‌كه ده‌كه‌ن ڕه‌تی "پاكتاوی ڕه‌گه‌زی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان"، بكات؛ چالاكوانێكیش ده‌ڵێت، فه‌ڵه‌ستینییه‌كان مافی خۆیانه له نیشتمانه‌كه‌یاندا بمێننه‌وه.
سێشه‌ممه، 25ـی شوباتی 2025، ڕۆژنامه‌ی "The Age"ـی ئوسترالی بڵاوی كرده‌وه، 500 جووی ئوسترالی ئیمزایان كۆ كرده‌وه و یاداشتێكیان بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته به‌رز كرده‌وه و تێیدا داوای لێ ده‌كه‌ن "پاكتاوی ڕه‌گه‌زی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان"، ڕه‌ت بكاته‌وه.
له‌م باره‌وه، ساره شوارتز، چالاكوانی مافه‌كانی جوو له ئوسترالیا گوتوویه‌تی، فه‌ڵه‌ستینییه‌كان مافی چاره‌ی خۆنووسین، یه‌كسانی، ئازادی، دادپه‌روه‌ری و هه‌ر مافێكی دیكه‌یان هه‌یه و شیاوی ئه‌وه‌ن له خاك و نیشتمانی خۆیاندا بژین.
شوارتز به پێویستیشی زانیوه، حكوومه‌تی ئوسترالیا هه‌نگاوی پێویست بۆ پشتیوانیكردنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بگرێته به‌ر و ڕێگه به پاكتاو و له‌ناوبردن و ڕاگواستنیان نه‌دات.
چوارشەممە 5ـی شوباتی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە واشنتن پێشوازی لە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئەمەریکا کرد، دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان کرد و ترەمپ پێشنیازی نیشتەجێکردنی فەڵەستینییەکانی لە شوێنەکانی دیکە و دەستبەسەرداگرتنی غەززەی کرد.