عێراق و ئەمەریکا لەسەر چڕکردنەوەی هەماهەنگییەکانی نێوانیان ڕێککەوتن

سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان کرد، هاوکات هەردوولا لەسەر چڕکردنەوەی هەماهەنگییەکانی نێوانیان ڕێککەوتن.
سێشەممە 25ـی شوباتی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، بە تەلەفۆن قسەیان کرد.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، گفتوگۆیان لەبارەی هەماهەنگیی نێوان عێراق و ئیدارەی نویێ ئەمەریکا کرد، هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان تاوتوێ کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا ڕێکەوتن لەسەر چڕکردنەوەی هەماهەنگییەکانی نێوانیان.