نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له بانگه‌وازەکەی ئۆجەلان ده‌كات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکات و هاواکات داواکارە پەکەکە گویڕایەڵی پەیامەکەی ئۆجەلان بێت و چەک دابنێت.
پێنجشەممە 27ـی شوباتی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە گەرمی پێشوازیی لە بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کرد.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، داواكارين په‌كه‌كه پابه‌ند و گوێڕايه‌ڵى په‌يامه‌كه بێت و جێبه‌جێى بكات، هيوادارين ئه‌م بانگه‌وازه زه‌مينه‌خۆشكه‌ر بێت بۆ به‌ديهاتنى ئاشتى و چاره‌ى ئاشتييانه.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بێگومان سه‌رده‌مى خه‌باتى ئاشتى و مه‌ده‌نى و ديموكراسييه و له‌و ڕێگه‌يه‌وه ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتى باشتر دێنه دى، نه‌ك به چه‌ك و توندوتيژى.
نێچیرڤان بارزانی، گوتی: ئێمه له هه‌رێمى كوردستان پشتيوانيى ته‌واو له پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كه‌ين و هه‌رچى بكه‌وێته سه‌رشانمان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه، ئاماده‌ين ڕۆڵى يارمه‌تيدان و هاريكاريى بگێڕين.
هه‌روه‌ها، گوتیشی: "به ڕێز و پێزانينه‌وه له ڕۆڵى سەرۆکی تورکیا و ده‌سه‌ڵاتى ئاكپارتى ده‌ڕوانين كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌سه‌ڵاته‌وه به بير و بڕوا و ڕوانگه‌يه‌كى ڕوونه‌وه زه‌مينه‌سازى و كاريان بۆ ئاشتى كرد."
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، هيوادارين قۆناغى داهاتوو بە بەشداری و هاودەنگیی لایەنەکانی دیکەش له توركيا، قۆناغى سه‌ركه‌وتنى ئاشتى و چاره‌سه‌رى بێت و ئارامى و سه‌قامگيرى باڵ به‌سه‌ر وڵاته‌كه و ته‌واوى ناوچه‌كه‌دا بكێشێت.
پێنجشەممە 27ـی شوباتی 2025، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، شاندی ئیمڕاڵی پەیامی ئۆجەلانیان بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی خوێندەوە.
ئەحمەد تورک، سەرۆکی لەکارلادراوی گەورەشارەوانیی مێردین، پەیامی ئۆجەلانی خوێندەوە و تێیدا هاتبوو، پەکەکە کاتێک دامەزرا کە ڕێگەی دیموکراسی گیرابوو، هەروەها پێویستە زمانی ئاشتی و دیموکراسی پێش بخرێت.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا ئاماژە بەوە کرابوو، پێویستە پەکەکە چەک دابنێت و خۆی هەڵوەشێنتەوە و کۆنگرە ببەستێت.
هاوکات ئۆجەلان، لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستبووەتەڕوو، بەرپرسیارەتی ئەم بڕیارە لە ئەستۆ دەگرێت و گەرەنتی گفتوگۆی ئاشتی دەکات.