نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازیی لە پەیامەکەی ئۆجەلان دەکات

نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازیی لە پەیامەکەی ئۆجەلان دەکات و وهزارهتی دهرهوهی ئهڵمانیاش پهیامهكهی ئۆجهلان به مێژوویی ناودهبات.
پێنجشەممە 27ـی شوباتی 2025، ئەنتۆنیۆ گۆتیرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند، پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان تروسکەی هیوایە و دەبێتە هۆکاری چارەسەرکردنی کێشە و ململانێکان.
ئاماژەی بەوەشدا، پەیامەکەی ئۆجەلان بەرەوپێشچوونێکی گرنگە و پێشوازیی لێ دەکەن.
لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، ڕایگەیاند: کۆتاییهێنان بە توندوتیژیی هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام پێویستە هەنگاوی زیاتر بۆ ئەو مەبەستە بنرێت و مافە کولتووری و دیموکراتییەکانی کور لە تورکیا زامن بکرێن.
ئاماژەی بەوەشدا، پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، دەرفەتێکی مێژووییە بۆ کۆتاییهێنان بە گرژی و ململانێکان.
دەشڵێت: ئەوەی پێیانبکرێت بۆ پشتیوانیکردنی پرۆسەی ئاشتی ئامادەن.
پێنجشەممە 27ـی شوباتی 2025، شاندی ئیمڕاڵی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، پەیامی ئۆجەلانیان بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی خوێندەوە.
ئەحمەد تورک، سەرۆکی لەکارلادراوی گەورەشارەوانیی مێردین، پەیامی ئۆجەلانی خوێندەوە و تێیدا هاتووە، پەکەکە کاتێک دامەزرا کە ڕێگەی دیموکراسی گیرابوو، هەروەها پێویستە زمانی ئاشتی و دیموکراسی پێش بخرێت.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، پێویستە پەکەکە چەک دابنێت و خۆی هەڵوەشێنتەوە و کۆنگرە ببەستێت.
هاوکات ئۆجەلان، لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەرپرسیارەتی ئەم بڕیارە لە ئەستۆ دەگرێت و گەرەنتی گفتوگۆی ئاشتی دەکات.