دۆناڵد ترەمپ لە قسەیەکی خۆی پەشیمان بووەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا لە ئەمریکایە و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆببێتەوە، بەپێی زانیارییەکانیش هیچ لە تەوەرەکانی گفتوگۆی نێوان سەرۆکی هەردوو وڵات لەبارەی ئاسایشی ئۆکرانیا نابێت.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بەسەردانێکی فەرمی لە ئەمریکایە، بڕیارە ئەمڕۆ لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە، پێش کۆبوونەوەشیان ڕۆژنامە ئەمریکییەکان گرنگترین ئەو تەوەرانەیان ئاشکراکردووە کە هەردوو سەرۆکی ئەمەریکا و ئۆکرانیا گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ترەمپ چەند پێشنیازێک دەخاتە بەردەم زیلێنسکی کە هیچیان دەستبەرکردنی ئاسایشی ئۆکرانیا لەخۆ ناگرێت، ئەمەش ئۆکرانیای توڕە و بێئومێد کردووە.
پێش کۆبوونەوەشی لەگەڵ زیلێنسکی، دۆناڵد ترەمپ لە قسەیەکی خۆی پەشیمان بووەوە کە زیلێنسکی بە دیکتاتۆر وەسفکردبوو.