ترەمپ پێشوازیی لە زێلێنسکی کرد و باس لە ئاگربەست و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕووسیا دەکات

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێشوازیی له سه‌رۆكی ئۆكرانیا ده‌كات؛ ده‌شڵێت، ئاگربه‌ست له ئۆكرانیا به‌م نزیكانه ده‌بێت.
هه‌ینی، 28ـی شوباتی 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی پێشوازیی له ڤلۆدۆمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا كرد بۆ واژۆكردنی ڕێككه‌وتنی كانزا ده‌گمه‌نه‌كان و تاوتوێكردنی كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ئۆكرانیا و ڕووسیا.
دۆناڵد تره‌مپ هاوكات ڕایگه‌یاندووه، ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له نێوان ئۆكرانیا و ڕووسیا به‌م نزیكانه ده‌بێت. ده‌شڵێت، هیوادارن ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌باره‌ی كانزا ده‌گمه‌نه‌كان دادپه‌روه‌رانه بێت.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتووشیه‌تی، گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ ڕووسیا به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت و له ڕێككه‌وتن نزیكن.
ڕۆژی سێشەممە 25ـی شوباتی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "زێلێنسکی دەیەوێت ڕۆژی هەینی سەردانی واشنتن بکات، بۆ ئەوەی یەکێک لە گەورەترین ڕێککەوتنەکان ئیمزا بکات."
چوارشەممە 26ـی شوباتی 2025، ڤۆلۆدمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لەبارەی ڕێککەوتنەمەکەی لەگەڵ ئەمەریکا ڕایگەیاند "ڕەنگە ئەمە یەکێک بێت لە ڕێککەوتنە سەرکەوتووەکانمان، سەرکەوتنەکەشی پەیوەستە بە گفتوگۆییەکانمان لەگەڵ ئەمەریکا."
هەروەها گوتیشی: پێش هەموو شتێک ئێمە قەرزاری هیچ کەس نین، هیچ جۆڕە ڕێککەوتنێکی 500 ملیار دۆلاری و 350 ملیار دۆلاری و تەنانەت 100 ملیار دۆلاریش نییە، ئەوەی کە باسیش دەکرێت زۆر نا دادپەروەرییە.
سەرۆکی ئۆکرانیا ئاماژەشی دا "ئەم ڕێککەوتنە، یەکێکە لە ڕیککەوتنە گەورەکەکان لەگەڵ ئەمەریکا، کە بەشێک دەبێت لە زامنکردنی ئاسایشی وڵاتەکەمان لە داهاتوودا."