مێدیاكان: چه‌كداری به‌كرێگیراوی زیاتر له 12 وڵات له ڕیزه‌كانی سوپای ڕووسیا شه‌ڕ ده‌كه‌ن

زانیارییه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازیی ڕووسی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، مۆسكۆ له‌وه‌ته‌ی هێرشی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، چه‌ندان چه‌كداری بیانی له ڕیزه‌كانی خۆی چه‌كدار كردووه؛ ده‌گوترێت چه‌كداره‌كان خه‌ڵكی زیاتر له 12 وڵاتن.
به پێی مێدیاكانی جیهان، زانیارییه‌كانی ناو نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازیی ڕووسی، مۆسكۆ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه گیانییه‌كانی له شه‌ڕی دژ به ئۆكرانیادا، چه‌كداری زیاتر له 12 وڵاتی جیهانی له ڕیزه‌كانی سوپاكهكهیدا چه‌كدار كردووه.
مێدیاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ڕووسیا چه‌كداری به‌كرێگیراوی له هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی سڕبیا، بیپاڵ، هیند، چین، سریلانكا، كوبا و كامیرۆن و وڵاتانی دیكه چه‌كدار كردووه و پاره‌ی خه‌یاڵی بۆ بڕیونه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌زنامه‌ی ڕووسی پێ داون.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا له نیسانی 2024ـدا ڕایگه‌یاند، چه‌كدارانی بیانی له ڕیزه‌كانی سوپای ڕووسیا مانگانه بڕی 2.200 دۆلار وه‌رده‌گرن.
مێدیاكان ده‌ڵێن، نیپاڵییه‌كان پشكی شێریان له چه‌كداركردنیان له ڕیزه‌كانی سوپای ڕووسیادا به‌ركه‌وتووه، به شێوه‌یه‌ك ژماره‌یان 15 هه‌زار كه‌سه و هیندییه‌كانیش ژماره‌یان 125 كه‌سه، كه تا ئێستا 12ـیان كوژراون و 16ـی دیكه‌یشیان بێسه‌روشوێنن.