بەریتانیا دوو ملیار و 84 ملیۆن دۆلار دەداتە ئۆکرانیا

لە چوارچێوەی سەردانەکەی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ بەریتانیا، ڕێککەونتێکیان بە بڕی دوو ملیار و 84 ملیۆن دۆلار واژوو کرد ئەمەش وەکوو قەرز بۆ ئەوەی ئۆکرانیا توانای بەرگریی خۆی بەهێزتر بکات.
شەممە 1ـی ئاداری 2025، کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و هاووڵاتیانی لەسەر شەقام بە گەرمی پێشوازییان لە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کرد.
لە دوای کۆبوونەوەکەیان، بەریتانیا و ئۆکرانیا ڕێککەوتننامەیەکیان بە بڕی دوو ملیار و 84 ملیۆن دۆلار واژوو کرد، کە بەریتانیا بۆ پشتگیریی لەو وڵاتە وەکوو قەرز دەداتە ئۆکرانیا بۆ ئەوەی توانای بەرگریی خۆی بەهێزتر بکات.
هەروەها کییەر ستارمەر بە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ڕاگەیاند: "هیوادارم لەو پێشوازەی هاووڵاتییانی وڵاتەکەمان تێگەشتبی کە بەریتانیا بە چ شێوەیەک پشتگیریی لە تۆ و وڵاتەکەت دەکات؛ هاوکات دەبێت بۆت ئاشکرا بێت هەموو بەریتانیا پشتگیری لە تۆ دەکات."
بڕیاریشە زێلێنسکی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەریتانیا، چاوی بە شا چارلێز، شای بەریتانیا بکەوێت.
هاوکات زێلینسکی سبەی بەشداری لووتکەیە بەریتانیا لە بارەی پرۆسەی ئاشتیی لە ئۆکرانیا و ڕۆڵی وڵاتانی ئەورووپا لە دانوستانەکان و نوێترین پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکات.
سەردانەکەی زێلێنسکی بۆ لەندەن دوای مشتومڕهكهی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دێت لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ لە کۆشکی سپی.