ترەمپ بۆ زێلێنسکی: ئەگەر کۆتایی بەشەڕ نەهێنیت زۆر نامێنیتەوە

دۆناڵد ترەمپ هێرشی توندی کردە سەر سەرکردەکانی ئەورووپا، لەنێویاندا کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و گاڵتەی بە گفتوگۆکانی کۆتایی هەفتەی سەرکردە ئەورووپاییەکان کرد، سەبارەت بە ئۆکرانیا، هەروەها هێرشی کردە سەر ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، چونکە گوتبووی ڕێککەوتنی ئاشتی هێشتا ڕێکەوتنێکی دوور و درێژە.

ڕۆژنامەی ئیندیپێندت بڵاوی کردەوە، کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بانگەشەی پەرلەمانتارانی ڕەت کردەوە کە داوایان لێ کردبوو خۆی لە دۆناڵد ترەمپ دوور خاتەوە، دوای ئەو شەڕە قسەیەی لە هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ زێلێنسکی کردی لەکۆشکی سپی.

 دۆناڵد ترەمپ ڕەخنەی لە کییەر ستارمەر و سەرکردەکانی ئەورووپا گرت بەوەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ زێلێنسکی کردووە، گوتی: ناتوانن کارەکە بەبێ ئەمەریکا بکەن، ئەمەش لێدوانێکی باش نییە بۆ نیشاندانی هێز لە دژی ڕووسیا، بۆچی بیرناکەنەوە؟

شەوی ڕابردوو، ترەمپ هۆشداریی دایە زێلێنسکی کە ئەگەر بەم زووانە کۆتایی بە شەڕەکە نەهێنێت، "زۆر نامێنێتەوە."

دوێنێ دووشەممە، سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕایگەیاند، وڵاتەکەی و بەریتانیا پێشنیازی ئاگربەستێکی یەک مانگە لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دەکەن، کە هێرشکردنە سەر ژێرخانی وزە، هێرشی ئاسمانی و دەریایی دەگرێتەوە بەڵام شەڕی زەمینی لە ئاگربەستەکەدا نابێت.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment